له دژی كاروانێكی ئۆتۆمبێلی چه‌ته‌كان چالاكییه‌ك كرا
له ناوچه‌ی شه‌را-ی عه‌فرین دژی كاروانێكی ئۆتۆمبێلی چه‌ته‌كانی گرووپی سوڵتان موراد چالاكییه‌ك كرا و ٥ چه‌ته بریندار بوون.
له ناوچه‌ی شه‌را-ی عه‌فرین دژی كاروانێكی ئۆتۆمبێلی چه‌ته‌كانی گرووپی سوڵتان موراد چالاكییه‌ك كرا و ٥ چه‌ته بریندار بوون.
هێزه‌كانی رزگاریی عه‌فرین (HRE) ڕایگه‌یاند، شهڕڤانهكانیان له ناوچه‌ی شه‌را-ی عه‌فرین چالاكییه‌كیان له دژی كاروانێكی ئۆتۆمبێلی چه‌ته‌كانی سوڵتان موراد كردووه. له ئه‌نجامدا ئۆتۆمبێلێك تێكشكێنراوه و ٥ چه‌ته بریندار بوون كه برینی دوانیان سه‌خته.
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه: «شه‌ڕڤانانمان ڕۆژی ٢٠ی شوبات له ناوچه‌ی شه‌رای عه‌فرین دژی كاروانێكی ئۆتۆمبێلی چه‌ته‌كانی گرووپی سوڵتان موراد چالاكییه‌كیان كردووه. له ئه‌نجامی چالاكییه‌كه‌دا ئۆتۆمبێلێك تێكشكێنرا و ٥ چه‌ته بریندار بوون كه برینی دوانیان سه‌خته. ئه‌و چه‌تانه‌ی كه به‌سه‌ختی برینداربوون ناویان فوئاد مسته‌فا و جاسم شهود-ه»
s.m