له عه‌فرین و عه‌زاز ٧ چه‌ته‌ی داگیركه‌ر كوژران
شه‌ڕڤانانی یه‌په‌گه ٢ چالاكیی كاریگه‌ریان له ناوچه‌ی شێراوا-ی عه‌فرین و ناوچه‌ی عه‌زاز دژی هێزه داگیركه‌ره‌كان ئه‌نجام دا و ٧ چه‌ته كوژران.
شه‌ڕڤانانی یه‌په‌گه ٢ چالاكیی كاریگه‌ریان له ناوچه‌ی شێراوا-ی عه‌فرین و ناوچه‌ی عه‌زاز دژی هێزه داگیركه‌ره‌كان ئه‌نجام دا و ٧ چه‌ته كوژران.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه) ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه و ئاشكرای كرد هێزه‌كانیان ڕۆژی ١٠ی كانوونی دووه‌م\٢٠ی به‌فرانبار ٢ چالاكییان له سنووری عه‌فرین و عه‌زاز ئه‌نجام داوه و ٧ چه‌ته‌ی سه‌ر به ده‌وڵه‌تی توركیای داگیركه‌ریان كوشتووه و ٢ ئۆتۆمبێلیشیان به‌ته‌واوی تێكشكاندووه.
ده‌قی ڕاگه‌یه‌نراوی یه‌په‌گه:
شه‌ڕڤانانی ئێمه به‌رده‌وامن له چالاكییه‌كانیان دژی سوپای توركی داگیركه‌ر و چه‌ته‌كانیان له عه‌فرین و ده‌وروبه‌ری. له‌م چوارچێوه‌یه‌دا ڕێكه‌وتی ١٠ی كانوونی دووه‌م\٢٠ی به‌فرانبار شه‌ڕڤانانمان ٢ چالاكیی كاریگه‌ریان دژی گرووپه‌چه‌ته‌كانی سه‌ر به سوپای توركی داگیركه‌ر له عه‌فرین و عه‌زاز ئه‌نجام دا. له‌و چالاكییانه‌دا گورزی تووند له داگیركه‌ران درا.
ڕێكه‌وتی ١٠ی كانوونی دووه‌م\٢٠ی به‌فرانبار-دا شه‌ڕڤانانی ئێمه له‌سه‌ر ڕێگه‌ی نێوان گونده‌كانی كیمارێ و به‌رادێی سه‌ر به ناوچه‌ی شێراوا دژ به ئۆتۆمبێلێكی سه‌ربازیی گرووپی چه‌ته‌كانی «فرقه‌ی هه‌مزه» چالاكییه‌كانیان كرد. له ئه‌نجامدا چه‌ته‌یه‌ك به ناوی محه‌مه‌د ئه‌بوو ئه‌مجه‌د كوژرا و چه‌ته‌یه‌كی دیكه‌ش به‌سه‌ختی بریندار بوو. هه‌روه‌ها ئۆتۆمبێلێكیش تێكشكێنرا. گرووپێكی دیكه‌ی چه‌ته‌كان كه ده‌یه‌ویست كوژراو و برینداره‌كانیان له ناوچه‌كه هه‌ڵگرنه‌وه، له لایه‌ن شه‌ڕڤانانه‌وه كرایه ئامانج. له چالاكییه‌كه‌دا ٤ چه‌ته كوژران و چه‌ته‌یه‌كیش به‌سه‌ختی برینداربوو.
هه‌ر له ڕێكه‌وتی ١٠ی كانوونی دووه‌م\٢٠ی به‌فرانبار-دا شه‌ڕڤانانی ئێمه له ده‌وروبه‌ری گوندی كلجبرین-ی سه‌ر به عه‌زاز دژی چه‌ته‌كانی سوپای توركی داگیركه‌ر چالاكییه‌كیان كرد. له ئه‌نجامدا ٢ چه‌ته به ناوه‌كانی یامین حه‌یانی و ئیبراهیم شۆبهك كوژران و ئۆتۆمبێله‌كه‌شیان به‌ته‌واوی تێكشكێنرا.
s.m