له عه‌فرین ٤ چه‌ته‌ی توركیا كوژران
هێزه‌كانی ڕزگاریی عه‌فرین ڕایگه‌یاند، له ئه‌نجامی چالاكییه‌كانی ٢٧-٢٨ی شوبات\٨-٩ی ڕه‌شه‌مه‌دا له ناوچه‌كانی شه‌را و ڕاجۆ-ی عه‌فرین و ناوچه‌ی باب ٤ چه‌ته‌ی سه‌ر به ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر كوژراون.
هێزه‌كانی ڕزگاریی عه‌فرین ڕایگه‌یاند، له ئه‌نجامی چالاكییه‌كانی ٢٧-٢٨ی شوبات\٨-٩ی ڕه‌شه‌مه‌دا له ناوچه‌كانی شه‌را و ڕاجۆ-ی عه‌فرین و ناوچه‌ی باب ٤ چه‌ته‌ی سه‌ر به ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر كوژراون.
هێزه‌كانی ڕزگاریی عه‌فرین (HRE) ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه و ڕایگه‌یاند، چالاكیی شهڕڤانهكانیان له دژی چه‌ته و سه‌ربازانی سوپای تورك كه له عه‌فرین و ناوچه‌كانی دیكه‌ی باكووری سووریا جێگیر بوون، به‌رده‌وامه.
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه:
«٢٧ی شوبات\٨ی ڕه‌شه‌مه شه‌ڕڤانانی ئێمه له‌سه‌ر ڕێگه‌ی نێوان گوندی سینكا و ناوچه‌ی شه‌را دژی مۆڵگه‌یه‌كی چه‌ته‌كانی سوڵتان موراد چالاكییه‌كیان ئه‌نجام دا. ٢ چه‌ته به ناوی موسته‌فا ئه‌بوو ئه‌یهه‌م و ئووسامه چه‌لۆ به‌سه‌ختی بریندار بوون.
٢٨ی شوبات\٩ی ڕه‌شه‌مه شه‌ڕڤانانمان له دژی بنكه‌یه‌كی گرووپی چه‌ته‌كانی فرقه‌ی تاسیعه له ناوچه‌ی ڕاجۆ چالاكییه‌كیان كرد. له ئه‌نجامدا چه‌ته‌یه‌ك كوژرا.
٢٨ی شوبات\٩ی ڕه‌شه‌مه شه‌ڕڤانانی ئێمه له دژی ئۆتۆمبێلێكی سه‌ربازی كه ئه‌ندامانی گرووپی چه‌ته‌كانی ئه‌حراری شام-ی تێدابوون له‌سه‌ر ڕێگه‌ی گوندی ته‌لال عینه‌ب-ی سه‌ر به ناوچه‌ی باب چالاكییه‌كیان كرد. له ئه‌نجامدا ئۆتۆمبێله‌كه تێكشكێنرا و ٣ چه‌ته كوژران.»
s.m