له عه‌فرین ٧ چه‌ته‌ی داگیركه‌ر كوژران
هێزه‌كانی ڕزگاریی عه‌فرین ڕایگه‌یاند، له ئه‌نجامی چالاكییه‌كانیاندا له سنووری عه‌فرین لانی كه‌م ٧ چه‌ته‌ی سه‌ر به ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر كوژراون.
هێزه‌كانی ڕزگاریی عه‌فرین ڕایگه‌یاند، له ئه‌نجامی چالاكییه‌كانیاندا له سنووری عه‌فرین لانی كه‌م ٧ چه‌ته‌ی سه‌ر به ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر كوژراون.
هێزه‌كانی ڕزگاریی عه‌فرین (HRE) ده‌رباره‌ی چالاكییه‌كانیان له دژی هێزه داگیركه‌ره‌كانی سوپای توركیا له عه‌فرین ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه. له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه، له ئه‌نجامی چالاكییه‌كانی شه‌ڕڤاناندا گورزی كاریگه‌ر له سه‌ربازانی توركیا و چه‌ته‌كانیان دراوه.
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه هاتووه:
«ڕۆژی ٢٤ی شوبات\٥ی ڕه‌شه‌مه شه‌ڕڤانانی ئێمه له‌سه‌ر ڕێگه‌ی گوندی قه‌ره‌ته‌په-ی سه‌ر به شاری عه‌فرین ئۆتۆبوسێكی چه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ریان كرده ئامانج. له ئه‌نجامی چالاكییه‌كه‌دا ئۆتۆبوسه‌كه سووتێنرا. به‌ڵام ده‌رباره‌ی هه‌ژماری كوژراو و برینداری چه‌ته‌كان زانیارییه‌كی ڕوون به‌ده‌ستنه‌خرا.
ڕۆژی ٢٥ی شوبات\٦ی ڕه‌شه‌مه شه‌ڕڤانانمان له‌سه‌ر ڕێگه‌ی گوندی نه‌بی هۆریی سه‌ر به ناوچه‌ی شه‌را دژی خاڵی پشكنینی چه‌ته‌كانی گرووپی قواتی نوخبه چالاكییه‌كیان كرد. له‌نێوان شه‌ڕڤانان و چه‌ته‌كاندا شه‌ڕ هاته ئاراوه. له ئه‌نجامدا ٤ چه‌ته كوژران.
له ڕاگه‌یه‌نراوی ٢٤ی شوبات\٥ی ڕه‌شه‌مه ڕامانگه‌یاندبوو كه، له ڕۆژی ٢٣ی شوبات\٤ی ڕه‌شه‌مه شه‌ڕڤانانی ئێمه له‌سه‌ر ڕێگه‌ی نێوان گونده‌كانی باسووفان و برج حه‌یده‌ر-ی سه‌ر به ناوچه‌ی شێراوا ئۆتۆمبێلێكی سه‌ربازیی چه‌ته‌كانی فرقه‌ی هه‌مزه-یان كردووه‌ته ئامانج و له ئه‌نجامی چالاكییه‌كه‌دا ٣ چه‌ته به‌سه‌ختی بریندار بوون. ڕوون بوویه‌وه كه ئه‌و ٣ چه‌ته‌یه مردوون.»
s.m