له عه‌فرین ٨چەتە وئەندامی میتی تورکیا كوژران
ژووری چالاكییه‌كانی تووڕه‌یی زه‌یتوون به‌رپرسایه‌تیی خۆی له ته‌قینه‌وه‌كه‌ی دوێنێ-ی جندرێس-ی عەفرینی ڕاگه‌یاند كه ٨چەتە و ئەندامی دەزگەی هەواڵگری تورکیای تێدا کوژرا.
ژووری چالاكییه‌كانی تووڕه‌یی زه‌یتوون به‌رپرسایه‌تیی خۆی له ته‌قینه‌وه‌كه‌ی دوێنێ-ی جندرێس-ی عەفرینی ڕاگه‌یاند كه ٨چەتە و ئەندامی دەزگەی هەواڵگری تورکیای تێدا کوژرا.
ژووری چالاكییه‌كانی تووڕه‌یی زه‌یتوون له‌سه‌رماڵپه‌ڕه‌كه‌ی ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه و به‌رپرسایه‌تیی خۆی له ته‌قینه‌وه‌كه‌ی دوێنێ-ی جندرێس-ی عەفرینی ڕاگه‌یاند كه ٨چەتە وئەندامی دەزگەی هەواڵگری تورکیای تێدا کوژرا.
دوێنێ لە شارۆچکەی خندوورای ڕۆژئاوای جرابلۆس کە لەلایەن دەولەتی تورکیا وچەتەکانەوە داگیرکراوە، تەقینەوەیەک روویدا. لەئەنجامی ئەوتەقینەوەیەدا ٤چەتە و٤ ئەندامی دەزگەی هەواڵگری تورکیا کوژران.
ژووری چالاكییه‌كانی تووڕه‌یی زه‌یتوون له‌سه‌رماڵپه‌ڕه‌كه‌ی ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه و به‌رپرسایه‌تیی خۆی له ته‌قینه‌وەکەی دوێنێ-ی جندرێس-ی عەفرینی ڕاگه‌یاند و وتی" ئەوچالاکییە لەچوارچێوەی تۆڵەسەندنەوەی باکووری سووریا ئەنجامدراوە. ئەوچالاکییە تۆڵەسەندنەوە بوولە داگیرکەران وهاوکارەکانیان کە دەستیان هەبوولەداگیرکردنی عەفرین وئاوارەکردنی هاووڵاتیان."
ژووری چالاكییه‌كانی تووڕه‌یی زه‌یتوون دەستنیشانیکرد کە ئەوچالاکییە هاوکات بوولەگەل چالاکییەکەی عەفرین کە بەدەیان داگیرکەری تێدا کوژرا.
ژووری چالاكییه‌كانی تووڕه‌یی زه‌یتوون لە ڕاگەیەنراوەکەی خۆیدا جەختی لەوە کردەوە کە چالاکییەکانیان لەدژی داگیرکەران وهاوکارەکانیان کە دەستیان هەیە لەداگیرکردنی عەفرین وکوشتنی هاووڵاتیاندا بەردەوام دەبێت.
ک-ش