له‌ ناوچه‌ی باغۆز هه‌زار سیڤیل ڕزگار كران

هێزه‌كانی سووریای دیموكراتی (قه‌سه‌ده‌) له‌ گوندی باغۆز هه‌زار سیڤیلی دیكه‌ی ڕزگار كرد.

به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌كان، یه‌كینه‌تایبه‌ته‌كانی قه‌سه‌ده‌ له‌ ناوچه‌ی باغۆز-ی دێره‌زۆر هه‌زار سیڤیلی دیكه‌یان له‌ ده‌ستی چه‌ته‌كانی داعش ڕزگار كردووه‌ و له‌ ناوچه‌ ئارامه‌كان جێگیریان كردوون.

له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ قه‌سه‌ده‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه‌ و ئاشكرای كرد، ٣ شه‌ڕڤان كه‌ كۆتایی ساڵی ٢٠١٨ له‌ لایه‌ن چه‌ته‌كانی داعشه‌وه‌ به‌ دیل گیرابوون، ڕزگار كراون. ئه‌و شه‌ڕڤانانه‌ به‌ چه‌پڵه‌ و تی لی لی له‌ لایه‌ن هاوڕێكانیانه‌وه‌ پێشوازییان لێ كرا.

s.m