له نزیكترین كاتدا باغۆز ڕزگار ده‌كرێت
فه‌رمانده‌یه‌كی قه‌سه‌ده ڕایگه‌یاند، ناوچه‌ی باغۆز-ی سه‌ر به هه‌رێمی دێره‌زۆر له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكدا به‌ته‌واوی له ده‌ستی داعش ڕزگار ده‌كرێت.
فه‌رمانده‌یه‌كی قه‌سه‌ده ڕایگه‌یاند، ناوچه‌ی باغۆز-ی سه‌ر به هه‌رێمی دێره‌زۆر له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكدا به‌ته‌واوی له ده‌ستی داعش ڕزگار ده‌كرێت.
به گوێره‌ی ئاژانسی هه‌واڵی هاوار (ANHA)، شه‌ڕڤانانی هێزه‌كانی سووریای دیموكراتی (قه‌سه‌ده) چه‌ند شوێنێكی دیكه‌یان له ناوچه‌ی باغۆز له ده‌ستی داعش ڕزگار كردووه. به‌گشتی ٩٠%ی ناوچه‌كه له چه‌ته‌كان پاككراوه‌ته‌وه و هه‌ڵمه‌تی به‌ته‌واوی ڕزگاركردنی ناوچه‌كه‌ش به‌رده‌وامه. به‌رپرسانی قه‌سه‌ده ده‌ڵێن، چه‌ته‌كانی داعش هاوڵاتییانی سیڤیل وه‌ك قه‌ڵغان بۆ پاراستنی خۆیان به‌كاردێنن.
دڵشێر حه‌سه‌كه یه‌كێك له فه‌رمانده‌كانی قه‌سه‌ده له به‌ره‌ی باغۆز ڕایگه‌یاند، دوای ئه‌وه‌ی له ڕۆژانی ڕابردوو باكووری ناوچه‌كه ڕزگار كرا، چه‌ند گه‌ڕه‌كێكی دیكه‌ش ڕزگار كراون. گوتیشی، چه‌ته‌كانی داعش به‌ته‌واوی گه‌مارۆ دراون. به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی گورزی تووندیان به‌ر نه‌كه‌وێت، هاوڵاتییانی سیڤیل وه‌ك قه‌ڵغان به‌كاردێنن.
ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌ی قه‌سه‌ده ڕاشیگه‌یاند، به‌وریاییه‌وه پێشڕه‌وی ده‌كه‌ن و له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا ناوچه‌كه به‌ته‌واوی له ده‌ستی داعش ڕزگار ده‌كه‌ن.
s.m