له هه‌جین ٢ چه‌ته‌ی داعش كوژران
قه‌سه‌ده ڕایگه‌یاند، ٢ چه‌ته‌ی داعش كاتێك هه‌وڵیان داوه دزه بكه‌نه نێو شارۆچكه‌ی هه‌جینی دێره‌زۆر، له لایه‌ن شه‌ڕڤانان كوژراون.
قه‌سه‌ده ڕایگه‌یاند، ٢ چه‌ته‌ی داعش كاتێك هه‌وڵیان داوه دزه بكه‌نه نێو شارۆچكه‌ی هه‌جینی دێره‌زۆر، له لایه‌ن شه‌ڕڤانان كوژراون.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، چه‌ته‌كانی داعش له سنووری سوفهید-ی ژێر كۆنتڕۆڵی ڕژێمی به‌عس-ه‌وه چوونه‌ته ناوچه‌كه و ویستوویانه دزه بكه‌نه نێو شارۆچكه‌ی هه‌جین-ی سه‌ر به دێره‌زۆر.
قه‌سه‌ده ڕایگه‌یاند، شهڕڤانهكانیان ئاگاداركراونه‌ته‌وه له هاتنی ئه‌و چه‌تانه و ده‌ستیان به ئۆپه‌راسیۆنێك كردووه. له‌نێوان شه‌ڕڤانان و چه‌ته‌كانی داعش شه‌ڕ هاتووه‌ته ئاراوه و ٢ چه‌ته كوژراون.
قه‌سه‌ده ڕاشیگه‌یاند، له شه‌ڕه‌كه‌دا ٣ شه‌ڕڤانی هێزه‌كانی سووریای دیموكراتی (قه‌سه‌ده) شه‌هید بوون.
s.m