لە باغوز شەڕ قورسە

لە باغوز شەڕ لە نێونان شەڕڤانانی قەسەدە و چەتەکانى داعش دا شەڕێکى قورس روویدا و شەڕەکە بە درێژایى شەوی رابردوو تاوەکو سەرلەبەیانیى ئەمڕۆ بەردەوامیى هەبوو.

شەڕڤانانی هێزەکانى سوریاى دیموکراتیک (قەسەدە) لە گوندی باغوزی ناوچەى هەجین لە دژی ئەو چەتانەى داعش، کە خۆبەدەستەوەدان قبوڵ ناکەن، دەستیان بە ئەنجامدانى ئۆپەراسیۆنێک کرد. لەو ئۆپەراسیۆنەدا شەڕێکی قورس روویدا.

شەڕی نێوان شەڕڤانانی قەسەد و چەتەکانى داعش تاوەکو سەرلەبەیانیى ئەمڕۆ بەردەوامیی هەبوو.

دواى ئەوەى شەڕڤانانى قەسەدە هەموو خانووەکانى گوندەکەیان لە دەست چەتەکانى داعش دەرهێنا، چەتەکانى لە ناوچەیەکى بچووک، کە وەک کامپ بەکاری دەهێنن، گیردراون.

ر.م