لە باغۆز شەڕڤانان ۲ ژن و ٦ منداڵی ئێزیدیان ڕزگار کرد
لە باغۆزی دێرزوور شەڕڤانانی قەسەدە ۸ هاوڵاتی ئێزیدی کە ۲یان ژن و ٦یان منداڵن ڕزگار کرد.
لە باغۆزی دێرزوور شەڕڤانانی قەسەدە ۸ هاوڵاتی ئێزیدی کە ۲یان ژن و ٦یان منداڵن ڕزگار کرد.
له گوندی باغۆز-ی سهر به شارۆچكهی ههجین-ی پارێزگەی دێرزوور، هێزهكانی سووریای دیموكراتی (قهسهده) له چوارچێوەی دوایین ههڵمهتی کۆتایی هێنان به چهتهكانی داعش بەردەوامن لە تۆمارکردنی سەرکەوتن.
لەوچوارچێوەیەدا، شەڕڤانانی قەسەدە ۸ هاوڵاتی ئێزیدی دیکەیان ڕزگار کرد. زانرا ۲ لە ڕزگارکراوەکان ژنن و ٦شیشان منداڵن و ناوەکانی وەهان:
ژنەکان/ تایسەر سلێمان و ئەدیبە موراد
منداڵەکان/ ئەیمەن خەلیل حەجی، دلبرین جەلەر، خەیری شەرەف، موسا هادی، ئایشە و ئیبراهیم.
دوێنش هەر لە باغۆز، شەڕڤان ۱۳ منداڵی دیکەیان ڕزگار کردبوو.
هـ.هـ