لە شاروچکەی هەجین بە هۆی تەقینەوەی مۆتۆرسکیلێک ٦ کەس بریندار بوون
لە شاروچکەی هەجینی سەر بە دێرەزۆر مۆتۆرسکیلێکی بۆمبڕێژکراو تەقیەوە و ٦ کەس بریندار بوون.
لە شاروچکەی هەجینی سەر بە دێرەزۆر مۆتۆرسکیلێکی بۆمبڕێژکراو تەقیەوە و ٦ کەس بریندار بوون.
لە ناو بازاری شاروچکەی هەجین مۆتۆرسکیلێکی بۆمبڕێژکراو تەقیەوە. لە تەقینەوەکەدا ٦ کەس برینداربوون کە منداڵ و ژنیشیان تێدایە. بریندارەکان بۆ نەخۆشخانەی شاروچکەکە ڕەوانەکران.
لە تەقینەوەکەدا باوکێک و کچێک، منداڵێکی ١٢ ساڵان و ٣ ژن برینداربوون.
تیمەکانی پوچەڵکردنەوەی تەقەمەنی بە هۆی ئەگەری هەبوونی تەقەمەنی دیکە دەستیان بە لێکۆلینەوە کرد.
ف.ق