لە شەهبا هەزاران کەس بۆ عەفرین رێپێوانیان ئەنجامدا
هەزاران کەس لە شەهبا لە دژی داگیرکردنى عەفرین لەلایەن دەوڵەتى تورک و چەتەکانیانەوە، رێپێوانیان ئەنجامدا.
هەزاران کەس لە شەهبا لە دژی داگیرکردنى عەفرین لەلایەن دەوڵەتى تورک و چەتەکانیانەوە، رێپێوانیان ئەنجامدا.
لە یەکەم ساڵیادی هیرش و داگیرکەری و پاکتاوکاریى سوپاى تورک و چەتەکانى بۆ سەر عەفرین، هاووڵاتییانى عەفرین لە شەهبا ریپێوانێکیان لە دژی ئەو هێرش و داگیرکەرییە ئەنجامدا.
هەزاران هاووڵاتیى دانیشتووى کانتۆنى شەهبا و هاووڵاتییانى باکوور و رۆژهەڵاتى سوریا و سەرتاسەری جیهان بۆ ئیدانەکردنى داگیرکەریى تورکیا لە عەفرین، رژاونەتە سەر شەقام و گۆڕەپانەکان و ئەو داگیرکەرییە شەرمەزار دەکەن.
"عەفرین رزگار دەکرێت و ئێمەش دەگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆمان"
رێپێوانەکە بە دروشمی 'ئێمە بە رۆحی بەرخودانى سەردەم عەفرین رزگار دەکەین و داگیرکەریى تورک تێکدەشکێنین' بەرێوەچوو. هاووڵاتییان دوکان و بازاڕ و کارگەکانیان داخست و بەشداریى رێپێوانەکە بوون.
چالاکوانان پێداگرن لەسەر خۆڕاگرییەکەیان و رایانگەیاند، بە دڵنیاییەوە عەفرین رزگار دەکرێت و ئێمەش دەگەڕیینەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆمان.
رێپێوانەکە لە ناوچەى ئەحبەس لە شەهبا بەڕێوەدەچێت و وێنەى ئەو کەسانە کە بەهۆی هێرشى دەوڵەتى تورک و چەتەکانیەوە شەهید بوون لەلایەن هاووڵاتییانەوە بەرزکراونەتەوە.
لە رێپێوانەکەدا وێنەى شەڕڤانانى یەپەگە و یەپەژە، بارین، ئاڤێستا، ئیلان، کارکەر، قەهرەمان و سیپان و... هتد، کە بە چالاکیى فیداییانەیان شەهید بوون، بەرزکرانەوە و یادیان بەرز راگیرا.
هەروەها وێنەى ئەو شوێنانەى عەفرین کە بەهۆی هێرش و بۆردومان و داگیرکەریى سوپاى تورک و چەتەکانیانەوە خاپوور کراون، لەلایەن چالاکوانانەوە بەرزکراونەتەوە.
رێپێوانەکە بەردەوامیى هەیە.
ر.م