لە عەفرین و عەزاز ٤ سەرباز و چەتەى دەوڵەتى تورک کوژران

هێزەکانى رزگاریى عەفرین لە عەزاز و عەفرین لە هێزە داگیرکەرەکانى تورک و گروپە چەتەکانیان دا. لەو چالاکییانەدا سەربازیک و ٣ چەتەى داگیرکەر کوژران.

هێزەکانى رزگاریى عەفرین لەبارەى ئەو چالاکییانەوە رایگەیاندراوێکى بڵاوکردەوە و رایگەیاند "شەڕڤانەکانمان لە عەفرین بەردەوامن لە چالاکییەکانیان لە دژی سوپاى تورکی داگیرکەر و گروپە چەتەکانى. لەو چوارچێوەیەدا لە ناوچەى شێراواى عەفرین و عەزاز لە دژی داگیرکەران ٢ چالاکیى کاریگەر و گورچکبڕ ئەنجامدران".

لە راگەیاندراوەکەى هێزەکانى رزگاریى عەفرین دا هاتووە:

"شەڕڤانانمان رۆژی ٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩ / ٣٠ی بەفرانبار لە گوندی باسل لە ناوچەى شێراواى عەفرین چالاکییەکیان بە قەناس لە دژی سەربازێکى سوپاى تورکی داگیرکەر ئەنجامدا. لەو چالاکییەدا سەربازێکى سوپاى تورکی داگیرکەر کوژرا.

شەڕڤانانمان رۆژی ٢٢ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩ / ٢ی رێبەندان لە گوندی ئەبلا لە ناوچەى عەزاز لە باکووری حەلەب لە دژی بارەگایەکى چەتەکانى سوپاى تورکی داگیرکەر چالاکییەکیان ئەنجامدا. لە ئەنجامى ئەو چالاکییەدا ٣ چەتە کوژران، کە یەکێکیان بەرپرسی خاڵی پشکنینى ئەختەرینی حەلەب بوو و چەتەیەکى تریش بریندار بوو. هەر بەهۆی ئەو چالاکییەوە بارەگایەکى چەتەکان و ئۆتۆمبێلیکیان تێکشکێنرا".

هیزەکانى رزگاریى عەفرین دیمەنى چالاکییەکەى عەزازیان بڵاوکردەوە:

 

ر.م