لە عەفرین و مارع ٣ سەربازی تورک کوژران
هێزەکانى رزگاریى عەفرین لە عەفرین و مارع لە دژی سەربازان و چەتەکانى دەوڵەتى تورک لە ٤ شوێندا چالاکییان ئەنجامدا. لەو چالاکییانەدا چەندین چەتە و ٣ سەربازی تورک کوژران.
هێزەکانى رزگاریى عەفرین لە عەفرین و مارع لە دژی سەربازان و چەتەکانى دەوڵەتى تورک لە ٤ شوێندا چالاکییان ئەنجامدا. لەو چالاکییانەدا چەندین چەتە و ٣ سەربازی تورک کوژران.
هێزەکانى رزگاریى عەفرین لە رۆژانی ٢٥ و ٢٦ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩ لە ناوەندی عەفرین و ناوچەى مارع لە دژی دەورییەی چەتە داگیرکەرەکان ٤ چالاکییان ئەنجامدا.
چالاکیى سابوتاژ لە عەفرین
هێزەکانى رزگاریى عەفرین لەبارەى چالاکییەکانەوە راگەیاندراوێکیان بڵاوکردەوە و لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە "رۆژی ٢٥ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩ / ٥ی رێبەندان شەڕڤانمان لە ناوەندی عەفرین لە دژی ئۆتۆمبێلێک کە ٥ سەربازی تورک و چەتەکانی سوڵتان مورادى تیادا بوو، چالاکییەکی سابوتاژ ئەنجامدرا. لەو چالاکییەدا سەربازانى تورک و چەتەکان کوژراو و برینداریان هەبوو، بەڵام بە روونی ژمارەى کوژراوان و بریندارەکانیان دیار نییە.
لە مەحمودییە ٣ سەرباز کوژران
رۆژی ٢٦ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩ / ٦ی رێبەندان لە گەڕەکى مەحمودییەى عەفرین چالاکییەکی سابوتاژ ئەنجامدرا. لەو چالاکییەدا ٣ سەربازی تورک کوژران و سەربازێکى تریش بریندار بوو.
لە مارع چالاکى لە دژی چەتەکان
رۆژی ٢٦ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩ / ٦ی رێبەندان لە گوندی توسێ لە شارۆچکەى مارع لە دژی ئۆتۆمبێلێکى چەتەکانى جەبهەی شامی چالاکییەک بە چەکی قورس ئەنجامدرا. لەو چالاکییەدا ئۆتۆمبێلەکە بە تەواوى تێکشکا، بەڵام ژمارەى کوژراوان و بریندارانى چەتەکان روون نەبووەتەوە.
چالاکى لە دژی سەنگەری چەتەکان؛ چەتەیەک کوژرا و ٤ چەتەی تر بریندار بوون
رۆژی ٢٦ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩ / ٦ی رێبەندان هێزەکانمان لە شارۆچکەى مارع لە دژی سەنگەرێکى چەتەکان چالاکییەکیان ئەنجامدا. لەو چالاکییەدا شەڕ لە نێوان شەڕڤانەکانمان و چەتەکان روویدا. لە ئەنجامى ئەو شەڕەدا چەتەیەک بە ناوی دیاب سەید کوژرا و هەر یەک لە چەتەکان ئیبراهیم محەمەد ئیدریس، زیا مەئمون نیهاری، سەمیری ئیبراهیم و زیا محەمەد بریندار بوون".
ر.م