لە عەفرین ٢ سەباز و ٣ چەتە کوژران
هێزەکانى رزگاریى عەفرین لە عەفرین ٢ چالاکیی تریان لە دژی سەربازان و چەتەکانى تورکیا ئەنجامدا. لەو چالاکییانەدا ٢ سەربازی تورکی داگیرکەر و ٣ چەتەی تورکیا کوژران و سەربازێکی تورک و ٦ چەتەی تریش بریندار بوون.

هێزەکانى رزگاریى عەفرین لەبارەى ئەو چالاکییانە لە عەفرین راگەیاندراوێکیان بڵاوکردەوە.
لە راگەیاندراوەکەى هێزەکانى رزگاریى عەفرین دا هاتووە:
"شەڕڤانانمان رۆژی ٢٨ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩ / ٨ی رێبەندان لە گوندەکانى عەفرین ٢ چالاکییان ئەنجامدا.
١ – شەڕڤانانمان رۆژی ٢٨ی کانوونی دووەم / ٨ی رێبەندان لە گوندی گۆبەلی عەفرین ئۆتۆمبێلێکى پڕ لە چەک و تەقەمەنییان کردە ئامانج، کە سەربازانى تورک و تیرۆریستانى تیادا بوو. لەو چالاکییەدا ٢ سەرباز و تیرۆریستێک کوژران و سەربازێک و ٣ تیرۆریستیش بریندار بوون. جبەخانەى ناو ئۆتۆمبێلەکەش لەلایەن شەڕڤانانەوە تەقێنرانەوە.
٢ - لە ٢٨ی کانوونی دووەم / ٨ی بەفرانبار هێزەکانمان لە گوندی دێرمشمشی عەفرین لەد ژی چەتەکانى ئەحرار شام چالاکییەکیان ئەنجامدا. لەو چالاکییەدا ٢ چەتە کوژران و ٣ چەتەی تریش بریندار بوون.
ر.م