لە مارع چەتەیەک کوژرا، یەکێکی تریش بریندار بوو
لە شاری مارع، بۆمبێکی چێنراو بە ئۆتۆمبیلێکی چەتەکاندا تەقییەوە. لە ئەنجامدا چەتەیەک کوژرا و یەکێکی تریش بریندار بوو.
لە شاری مارع، بۆمبێکی چێنراو بە ئۆتۆمبیلێکی چەتەکاندا تەقییەوە. لە ئەنجامدا چەتەیەک کوژرا و یەکێکی تریش بریندار بوو.
بەپێی ئەو زانیارییانەی لە ناوچەکە وەرگیراوە، ئێوارەی دوێنێ لە شاری مارع ئۆتۆمبیلی چەتەیەک بەناوی جاسم ئەلسالم تەقییەوە.
لە ئەنجامدا چەتە جاسم بە قورسیی بریندار بوو و کوڕە گەورەکەشی کە سەر بە (پۆلیسە سەربازییەکان)ی چەتەکان بوو، کوژرا.
بەگوێرەی زانیارییەکان، چەتە جاسم ڕەوانەی نەخۆشخانەی کلس ی تورکیا کراوە.
ههتا ئێستا هیچ لایەنێک تەقینەوەکەی لە ئەستۆ نەگرتووە.
ک-ش