لەعەفرین گەنجێک لەژێرئەشکەنجەدا کوژرا

گەنجیکی خەلکی عەفرین لەلایەن چەتەکانی دەولەتی تورکیاوە لەژێرئەشکەنجەدا کوژرا.

بەپێی ئەوزانیارییانەی کە سەرچاوە هەرێمییەکان بڵاویان کردووەتەوە، گەنجێکی کورد بەناوی عەگید محمەدشێخ حەسەن ٢٤سال تەمەن کە باوکی دوومنداڵە ودانیشتووی گوندی ئیفراز-ی ناوچەی ماباتای عەفرینە، ٣کە رۆژ لەمەبەرلەلایەن چەتەکانی دەوڵەتی تورکیاوە رفێندرابوو، بەکوژراوی دۆزراوەتەوە.

تەرمی محەمەد شێخ حەسەنی ٢٤ سال تەمەن بەئەشکەنجەکراوی لە نیو باخێکی زەیتووندا لە گوندی ئیفرازێ دوۆزراوەتەوە.

خزمانی ئەوگەنجە کوژراوە وتیان، حەسەن ٣ڕۆژپیش ئیستا لەلایەن چەتەکانی دەوڵەتی تورکیاوە ڕفێندرابوو.

هەروەها هاووڵاتییەکی مەدەنی بەناوی ئەحمەد شێخ خەلیل لە گوندی هێکۆ-ی ناوچەی شێی عەفرین لەلایەن چەتەکانی دەوڵەتی تورکیاوە ڕفێندراوە و چارەنووسی نادیارە.

ک٠ش