هه‌ڵمه‌تی گه‌رده‌لوول جزیر پێشڕه‌وی ده‌كات
شه‌ڕڤانانی قه‌سه‌ده كه هه‌ڵمه‌تی گه‌رده‌لوولی جزیر-یان سه‌رله‌نوێ ده‌ستپێكردۆته‌وه، ٤ كم پێشڕه‌وییان كردووه و ٢٥ كم ماوه بگه‌نه شارۆچكه‌ی دشیشا.
شه‌ڕڤانانی قه‌سه‌ده كه هه‌ڵمه‌تی گه‌رده‌لوولی جزیر-یان سه‌رله‌نوێ ده‌ستپێكردۆته‌وه، ٤ كم پێشڕه‌وییان كردووه و ٢٥ كم ماوه بگه‌نه شارۆچكه‌ی دشیشا.
شه‌ڕڤانانی هێزه‌كانی سووریای دیموكراتی - قه‌سه‌ده له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی گه‌رده‌لوولی جزیردا، له دوێنێوه تا ئه‌مڕۆ ناوچه‌یه‌كیان به ڕووبه‌ری ٤ كم له ده‌ستی چه‌ته‌كانی داعش ڕزگار كردووه. شه‌ڕڤانان ٢٥ كم ماوه بگه‌نه شارۆچكه‌ی دشیشا.
قه‌سه‌ده دوێنێ به ئامانجی ڕزگاركردنی ناوچه‌كانی باشووری حه‌سه‌كه له ده‌ستی چه‌ته‌كانی داعش كه ناوه‌نده‌كه‌ی شارۆچكه‌ی دشیشا-یه، به‌مه‌به‌ستی پاراستنی ئاسایشی سنووری عێراق و سووریا، هه‌ڵمه‌تی گه‌رده‌لوولی جزیری سه‌رله‌نوێ ده‌ستپێكرده‌وه.
له دوای ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌ڵمه‌ته‌كه، له ماوه‌ی ڕۆژێكدا شه‌ڕڤانان ٤ كم پێشڕه‌وییان كردووه. به‌مه‌ش ٢٥ كم ماوه شه‌ڕڤانان بگه‌نه شارۆچكه‌ی دشیشا. له‌نێو ئه‌و ناوچانه‌ی كه له لایه‌ن شه‌ڕڤانانه‌وه ڕزگار كراون، ده‌ڤه‌ری فهكا و ژماره‌یه‌ك كێڵگه هه‌ن له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوچه‌ی شه‌داد.
هێزه‌كانی قه‌سه‌ده له دوای هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیای داگیركه‌ر و چه‌ته‌كانی بۆ سه‌ر هه‌رێمی عه‌فرین، هه‌ڵمه‌تی گه‌رده‌لوولی جزیری ڕاگرتبوو. چه‌ته‌كانی داعش سوودیان له هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا وه‌رگرت و جارێكی دیكه‌ی پێگه‌كانی خۆیان به‌هێز كرد و هێزی خۆیان جێگیر كرد. هێرشی ده‌وڵه‌تی توركیا بۆ سه‌ر عه‌فرین، ته‌مه‌نی داعشی درێژ كرده‌وه.
گه‌رده‌لوولی جزیر ده‌ستیپێكرده‌وه
له سه‌ره‌تای مانگی ئایاره‌وه قه‌سه‌ده جارێكی دیكه ده‌ستی به هه‌ڵمه‌تی گه‌رده‌لوولی جزیر كردۆته‌وه. دوێنێش له چوارچێوه‌ی گه‌رده‌لوولی جزیر-دا، هه‌ڵمه‌تی ڕزگاركردنی گونده‌كانی باشوور و ڕۆژهه‌ڵاتی حه‌سه‌كه و پاككردنه‌وه‌ی هێڵی سنووری نێوان سووریا و عێراقی ده‌ستپێكرد.
شه‌ڕڤانانی قه‌سه‌ده درێژه به پێشڕه‌وییه‌كانیان ده‌ده‌ن بۆ ڕزگاركردنی هه‌رێمه‌كه له ده‌ستی داعش.
شه‌ڕڤانان به بڕیارن
لۆرین ئامه‌د و خری عه‌لی شه‌ڕڤانانی هێزه‌كانی سووریای دیموكراتی - قه‌سه‌ده ده‌رباره‌ی هه‌ڵمه‌ته‌كه به ئانها-یان گوت: پێشوازی ده‌كه‌ین له‌و هاوڵاتییه سیڤیلانه‌ی له ده‌ستی چه‌ته‌كانی داعش هه‌ڵدێن، ئێمه چه‌ته‌كان تێكده‌شكێنین.
s.m