هێرشی داگیرکاری لەدژی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا- ڕۆژی سێیەم

هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە دژی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بەردەوامە.

٢٣:٢٧

سوپای تورکی داگیرکەر فڕنی ناوەندی قامیشلووی تۆپبارانکرد.

سوپای داگیرکەری تورک باخی گشتیی و فڕنی نانی گشتیی( نان پێژی) قامیشلووی تۆپبارانکرد. لەو هێرشەدا سڤیلیک برینداربووە.

٢٢:٤٢

سوپای داگیرکەری تورک بانگەشەی ئەوە دەکات کە سەرێکانی داگیر کردووە هەوالنێری ئاژانسی فورات ئیرسین چاکسو لە ناوەندی ساری سەرێکانی ڕاپۆرتێکی بۆ ئاژانسەکەمان ناردووە و بانگەشەکانی دەوڵەتی تورک بەدرۆ دەخاتەوە.

٢٢:٣٧

سوپای تورک  گردی مشتەنووری کوبانی تۆپبارانکرد کە بارەگای هێزە هاوپەیمانانەکانی دژبە داعشی لێیە.دوای ئەو تۆپبارانەی سوپای تورک هەلیکۆپتەر و فڕۆکەکانی هێزەهاوپەیمانەکان بەسەر ئاسمانی کوبانیدا دەسوڕێنەوە.

٢٢:٠٦

سوپای داگیرکەری تورک کاتژمێر ٢١:٢٥ خولەک بەکاتی کوبانی بەندیخانەی مشتەنووری کوبانییان تۆپباران کرد کە چەتەکانی داعشی تێدایە.

٢١:٠٦

شەڕڤانانی قەسەدە لە بەرەی شەڕی کوبانی ٢ بارەگای سەربازی سوپای تورکیایان کردە ئامانج کە لەو شوێنانەوە هێرشی کوبانی دەکرا. لە ئەنجامی تۆپبارانی سوپای تورک ، گولە تۆپێک بەرگەڕەکی کانی کوردان و تۆپێکیش بەرمشتەنوورکەوتووە کە بارەگای هێزەکانی ئەمریکای لێیە. سوپای تورک کوبانی تۆپباران دەکات و قەسەدەش وڵامی هێرشەکان دەداتەوە.

٢١:٠٠

کەماڵ عاکیف وتەبێژی کارووباری دەرەوەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا رایگەیاند کە لە ئەنجامی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆسەر هەرێمەکە تا ئیستا ١٠ هاووڵاتی مەدەنی کوژراون و زیاتر لە ٧٠ هەزار سڤیل بە ناچارای کۆچیان کردووە.

٢١:٥٩

سوپای تورک دەورووبەری دێربێسیە تۆپباران دەکات.

٢١:٥٨

داعش هێرشەکانی قامیشلووی گرتە ئەوستۆخۆی

٢٠:٥٧

وتەبێژی قەسەدە کێنۆ گابرییەل ئەوەی خستەڕوو کە بانگەشەکانی دەوڵەتی تورک کە دەلێت قەسەدە نسێبین دەکاتە ئامانج دوورە لە ڕاستی.

٢٠:٣٣

سوپای داگیرکەری تورک بە دژواری گوندەکانی مەلا عەباس، تل خاتوون و دێرا قلینگا-ی تربسپی تۆپ باران دەکات. قەسەدە وڵامی ئەوهێرشانەیان دایەوە.

٢٠:٣٠

سوپای تورک دەرووبەری بەندیخانەی چرکین و ناوخوری قامیشلوو تۆپ باران دەکات، چەتەکانی داعش هەوڵ دەدەن هەڵبێن. لە بەندیخانەی ناوخوور ٥ چەتەی داعش هەڵهاتوون.

٢٠:٣٠

سوپای داگیرکەری تورک بەچڕی دەورووبەری شاری دربێسیە تۆپباران دەکەن.

٢٠:٠١

سوپای داگیرکەری تورک گوندی هێمۆی قامیشلو تۆپباران دەکات.

٢٠:٠٠

شەڕڤانانی قەسەدە لە سەر رێگەی مەزرای مەجێ و سەرێکانی ٣ داگیرکەریان بەدیل گرتووە.

١٧:٥١

سوپای داگیرکەری تورک بە چەکی قورس وهاوەن دەورووبەری گرێ سپی دەکەنە ئامانج.

١٧:٥٠

سوپای داگیرکەری تورک دەورووبەری بەندیخانەی چرکینی قامیشلو تۆپب باران دەکات. ئەو بەندیخانەیە چەتەکانی داعشی تێدایە. بە پێی زانیارییەکان چەتەکان هەوڵ دەدەن لە بەندیخانەکە هەڵبێن و دەستیان کردووە بە بشێوی لە ناو بەندیخانەکەدا.

١٧:٤٩

سوپای داگیرکەری تورک گوندی سێنۆکەی تربسپی تۆپباران دەکات.

١٧:٢٥

لە دەورووبەری مەزارت مجێ-ی ڕۆژئاوای سەرێکانی شەڕڤانانی قەسەدە زرێپۆشێکی سوپای تورکی داگیرکەریان تێکشکاند و ئۆتۆمبیلێکی هەڵگری چەکی دۆشکایان کردە ئاماناج.

١٧:٢٤

لە ڕۆژهەڵاتی سەرێکانی لە نێوان شەڕڤانانی قەسەدە و سوپای داگیرکەری تورکیا شەرێکی سەخت لە ئارادایە. بە پێی زانیارییە سەرەتاییەکان تا ئیستا ١٤ داگیرکەرکوژراون.

١٧:١١

فڕۆکەجەنگییەکانی سوپای داگیرکەری تورک گوندی بەدێ لە باشووری گرێ سپی بۆردومان دەکات. لەو هێرشەدا سێ هاووڵاتی مەدەنی  شەهید بوون و چەندین کەسیش بریندار بوون.

١٧:٠٤

شەڕڤانانی قەسەدە لە دەرووبەری سەرێکانی زرێپۆشێکی سەربازی سوپای تورکیایان تێکشکاند. ٥ چەتە کوژران. شەڕڤانان چەندین  ئۆتۆمبێلی سەربازییان کردووەتە ئامانج.

شەڕەکە بەدژواری بەردەوامە.

١٧:٠٢

وتەبێژی ڕێکخراوەی هاوکاری نەتەوەیەکگرتووەکان جانس لوریک هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیایای ئیدانە کرد.ناوبراو ڕایگەیاند کە دەوڵەتی تورک سەرتاسەری هێڵی سنوور بۆردومان دەکات

١٥:٣٦

لە شەقامی مونیر حەبیبی قامیشلو ئۆتۆمبیلێکی بۆمڕێژکراو تقەییەوە.

١٥:٣٣

بە پێی زانیارییەکان، فەرماندەیەکی دەزگەی هەواڵگری ئاسمانی ڕژیمی سووریا لەگەل بەڕێوەبەرانی ڕژیمی ئێران وسووریا کۆبوونەتەوە، کۆبوونەوەکە لە ناوچەی حاج عەلی دێرئەزۆرئەنجامدراوە. ٧٠ بەرپرسی سەربازی ڕژیمی ئێران وسووریا لە کۆبوونەوەکەدا ئامادە بوون. سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن کە هێزەکانی بەرگری نیشتمانی سووری(دیفاع وەتەنی) ئامادەکاری هێرش دەکەن بۆسەر پێگەکانی قەسەدە.

١٤:٣٣

گەڕەکەکانی ڕۆژئاوای قامشلۆ تۆپباران دەکرێن

سوپای داگیرکەری تورک گەڕەکەکانی ڕۆژئاوای شاری قامشلۆ تۆپباران دەکات.

کەمێک پێش ئێستا سوپای داگیرکەری دەوڵەتی تورک گەڕەکەکانی ڕۆژئاوای شاری قامشلۆی داوەتە بەر تۆپباران.

بەپێی زانیارییەکان تۆپبارانەکان تا ئێستا بەردەوامە.

 

 

١:١٠هێزەکانی سوریای دیموکرات، بە تۆپباران وەڵام تۆپبارانەکانی تورکیا دەدەنەوە.

لەو چواچێوەیەشدا لە هەردوو گوندی سیلیم و بوبان-ی سەر بە کۆبانێ، ئەمڕۆ تۆپخانەکانی هێزەکانی سوریای دیموکرات دوو بنکەی سەربازیی سوپای داگیرکەریان کردە ئامانج.

هەروەها لە گوندەکانی رۆژهەڵاتی کۆبانێ تۆپخانەکانی تورکیا هەردوو گوندی عەلی شار و بوزوک-ی کردە ئامانج، هێزەکانی سوریای دیموکراتیش وەڵامیان دایەوە.

١٢:٥٠

لە دوێنێوە شارەدێی سەرێکانی سەر بە حەسەکە، لە دوێنێوە راستەوخۆ ڕووبەڕووی تۆبپاران و بۆمبارانی هێزە داگیرکەرەکانی سوپای تورک و چەتەکانی بوەتەوە، سوپای داگیرکەر و چەتەکانی چەندین جار هەوڵیان داوە لە وشکانییەوە هێرش بکەن بەتایبەتی لە گوندی تەل حەلەف-ی مێژویی و ئوم حەجیرە-ی نزیک ناوچەی پیشەسازی، هەموو ئەو هێرشانەش لەلایەن هێزەکانی سوریای دیموکرات بەرپەرچ دراونەتەوە.

١٠:١٨

سەرچاوەیەکی سەربازیی لە هێزەکانی سوریای دیموکرات، بە ئاژانسی هەوألی هاواری راگەیاندووە: "هێزەکانمان توانیان بەرپەرچی هێرشی سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکانی بدەنەوە لە سنووری گوندی یابسە لە رۆژئاوا گرێ سپی، لەو بەرپەرچدانەوەیەشدا کە تا بەرەبەیانی ئەمڕۆ بەردەوام بوو، نزیکەی ٤٠ چەتە کوژراون".

٩:٣٥

لە ناوچەی پیشەسازی سەرێ کانی دەیان چەتە کوژران

پاراستنی رەوای هێزەکانی سوریای دیموکرات لە ناوچەکانی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا بەردەوامە، لەو چوارچێوەیەشدا شەڕێکی قورس لە ناوچەی پیشەسازی سەرێ کانی ڕویدا و دەیان چەتەی تێدا کوژرا.

تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵەش، شەڕ و پێکدادان لە هەردوو ناوچەی پیشەسازی لە رۆژهەڵاتی سەرێ کانی و گوندی تەل حەلەف لە رۆژئاوای سەرێ کانی. تا ئێستا لەو شەڕ و پێکدادانە دەیان چەتە کوژراون.

٩:٣٠

هێرشی ئاسمانی و تۆپباران لەسەر سەرێ کانی بەردەوامە

فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورک بۆ سەر شاری گرێ سپی بەردەوامە، هاوکات لە رێگەی تۆپەکانیشەوە شارەکە تۆپباران دەکرێت.

٩:١٥

فڕۆکە جەنگییەکان و تۆپخانەکانی سوپای داگیرکەری تورک ناوچەی عەین عروس-ی باشوری گرێ سپی-یان بۆردومان کردووە.

٨:٣٦

ئیگنازیۆ کاسیس، وەزیری کاروباری دەرەوەی سویسرا، بە تووندی هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکی بۆ سەر باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا شەرمەزار کرد و وتی: "تورکیا یاسا نێونەتەوەییەکانی پێشێل کرد".

٠٧:٥٨

پلانی داگیرکەران چییە؟

داگیرکەران دەیانەوێت سەرێ کانی گەمارۆ بدەن، لە ڕۆژهەڵاتەوە بەرەو باشور دەیانەوێت پێشڕەوی بکەن. لە هەمان کاتدا لە گرێ سپی هەوڵ دەدەن لە ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا بڵاوە بکەن و بەو شێوەیە دەست بەسەر شارەکەدا بگرن. لە هەنگاوی دووەمی پلانەکە مەودای ١٢٠ کیلۆمەتری نێوان سەرێ کانی و گرێ سپی داگیر بکەن.

٠٧:٥٨

شەڕ بەردەوامە

لە ڕۆژئاوای شار (تەل خەلەف) و لە ڕۆژهەڵاتی شار (مەزرێ) شەڕ بە چەکی قورس بەردەوامە، داگیرکەر بۆ تۆپ و هاوەن هێرشی ناو شار دەکەن، شەڕڤانانیش بە چەکی قورس وەڵام دەدەنەوە. شەڕەکە بە قورسی بەردەوامە.

٠٧:٥٨

بەرەی باشوور

چەتەکان بۆ ئەوەی سەرێ کانی گەمارۆ بدەن، لە باشورەوە شانە نووستووەکانیان خستەگەڕ. شانە نووستووەکان لەناو گەمارۆی شەڕڤانانی هێزەکانی سوریای دیموکرات مانەوە. لەسەر ڕێگەی سەرێ کانی-حەسەکە، چوار چەتە کوژران و پێنجی دیکەش دەستگیر کران.

٠٧:٥٧

بەرەی ڕۆژهەڵات

لە ڕۆژهەڵاتی سەرێ کانی، ئەو چەتانەی لە ناوچەکانی مەزرێ و پیشەسازی ویستیان بەرەو باشوور بچن و ڕێگەی سەرێ کانی- دەرباسییە دابخەن و بەو شێوەیە شارەکە گەمارۆ بدەن، لە دوێنێ شەوەوە گورزی قورسیان بەرکەوتووە. لە ناوچەی پیشەسازی داگیرکەران تێکشکێندران، لەو شەڕەدا لانی کەم ١٦ داگیرکەر کوژران.

٠٧:٤٨

لەدژی داگیرکەرانی تورک کە ویستیان شارۆچکەی تەل خەلەفی ڕۆژئاوای شار داگیر بکەن، شەڕڤانان لە سێ قۆڵەوە کەوتنە جموجۆڵ و گورزی قورسیان لە چەتەکان دا. ناوەندی تەل خەلەف لەژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی سوریای دیموکرات دایە. داگیرکەرەکان ویستیان لە دوو قۆڵەوە، لە قۆلی سەرێ کانی تەل خەلەف و تەل خەلەف-تەل ئەرقوم شارەکە گەمارۆ بدەن. بەڵام هێزەکانی سوریای دیموکرات لەدژی داگیرکەران کە ویستیان پێشڕەوی بکەن و دەستیان بە ئۆپەراسیۆن کرد، بەڵام خۆیان گەمارۆ دران و شەڕ هێشتا بەردەوامە، لەو شەڕەدا لانی کەم ١٩ چەتە کوژراون.