هێزه‌كانی ڕزگاریی عه‌فرین له داگیركه‌رانیان دا
هێزه‌كانی ڕزگاریی عه‌فرین (HRE) له گوندێكی ناوچه‌ی شێراوا-ی عه‌فرین له دژی سه‌ربازانی توركی داگیركه‌ر چالاكییه‌كیان ئه‌نجام دا.
هێزه‌كانی ڕزگاریی عه‌فرین (HRE) له گوندێكی ناوچه‌ی شێراوا-ی عه‌فرین له دژی سه‌ربازانی توركی داگیركه‌ر چالاكییه‌كیان ئه‌نجام دا.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان كه له سه‌رچاوه خۆجێییه‌كان وه‌رگیراون، شه‌ڕڤانانی هێزه‌كانی ڕزگاریی عه‌فرین له گوندی برچ حه‌یده‌ر-ی ناوچه‌ی شێراوا له هێزه داگیركه‌ره‌كانی توركیا و گرووپه چه‌ته‌كانی داوه.
ده‌رباره‌ی ئه‌نجامی چالاكییه‌كه زانیاری وهدهستنهخرا. پێشبینی ده‌كرێت هێزه‌كانی ڕزگاریی عه‌فرین له‌وباره‌یه‌وه لێدوان بدات.
ڕۆژی ٢٥ی حوزه‌یران\٤ی پووشپه‌ڕ-یش هه‌مان هێز له شێراوا دژبه داگیركه‌ران چالاكی كرد. له ئه‌نجامدا سه‌ربازێك كوژرا و ٣ سه‌ربازیش بریندار بوون.
s.m