هێزه‌كانی ڕزگاریی عه‌فرین له داگیركه‌رانیان دا
چالاكیی هێزه‌كانی ڕزگاریی عه‌فرین له دژی سوپای توركی داگیركه‌ر و گرووپه‌چه‌ته‌كانی به‌رده‌وامه. له چالاكییه‌كه‌ی دوێنێدا ٢ سه‌ربازی توركیا كوژران و ٥ چه‌ته‌ی ئه‌حراری شام-یش به‌سه‌ختی بریندار بوون.
چالاكیی هێزه‌كانی ڕزگاریی عه‌فرین له دژی سوپای توركی داگیركه‌ر و گرووپه‌چه‌ته‌كانی به‌رده‌وامه. له چالاكییه‌كه‌ی دوێنێدا ٢ سه‌ربازی توركیا كوژران و ٥ چه‌ته‌ی ئه‌حراری شام-یش به‌سه‌ختی بریندار بوون.
هێزه‌كانی ڕزگاریی عه‌فرین ده‌رباره‌ی چالاكییه‌كانیان له دژی سوپای توركی داگیركه‌ر و گرووپه‌چه‌ته‌كانی ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه.
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه، «له عه‌فرین و ده‌وروبه‌ری چالاكییه‌كانی شه‌ڕڤانانی ئێمه دژی سوپای توركی داگیركه‌ر و گرووپه‌چه‌ته‌كانی ڕۆژ به ڕۆژ زیاتر ده‌بن. له‌و چوارچێوه‌یه‌دا شه‌ڕڤانانی ئێمه ١٧ی كانوونی دووه‌م\٢٧ی به‌فرانبار له ناوچه‌ی جندرێس-ی عه‌فرین له دژی خاڵێكی گرووپی چه‌ته‌كانی ئه‌حراری شام و سه‌ربازانی توركیا چالاكییه‌كیان ئه‌نجام دا. له چالاكییه‌كه‌دا ٢ سه‌ربازی توركیا كوژران و ٥ چه‌ته‌ی ئه‌حراری شام-یش به‌سه‌ختی بریندار بوون.»
s.m