هێزی ڕزگاری عەفرین: دوو چەتە کوژران
هێزی ڕزگاری عەفرین ڕایگەیاند لە ٢٧ ئەم مانگە لە چالاکیکی نێشان شکێنی هێزەکانیاندا دوو چەتەی داگیرکەر کوژراوان و درۆنێکی داگیرکەر تورک تێک شکێندراوە.
هێزی ڕزگاری عەفرین ڕایگەیاند لە ٢٧ ئەم مانگە لە چالاکیکی نێشان شکێنی هێزەکانیاندا دوو چەتەی داگیرکەر کوژراوان و درۆنێکی داگیرکەر تورک تێک شکێندراوە.
هێزی رزگاری عەفرین(HRE) دەربارەی چالاکیەکانیان بڵاوکراوەیکی ڕاگەیاند.
لە بڵاوکراوەکەی ئەو هێزەدا ئاماژە بەوەکراوە لە ٢٧ ئەم مانگە لەناو شاری عەفرین چالاکێکی تەقینەوە ( سابۆتاژ ) لەدژی سوپای داگیرکەری تورک وچەتەکانی ئەنجامدراوە، ئۆتۆمبێلێکی هێزی داگیرکەر کراوەتەوە ئامانج و تێک شکێندراوە.
هەر بەپێ لێدوانکە ٢٨-ی ئەم مانگە هێزەکانی ڕزگاری عەفرین لە نێوان گوندەکانی ڤڵا قادێ و بەڕادێی سەر بە ناوچەی شەڕا درۆنێکی دەوڵەتی تورکی داگیرکەریان تێک شکاندوە کاتێک بە ئاسمانی ناوچەکەدا سوڕاوەتەوە.
دەرباری هێرش و بۆردوومانەکانی دەوڵەتی تورک لە بەیانامەکەدا ڕاگیندراوە: هێزی تورکیای داگیرکەر و چەتەکانی ڕۆژی ٢٧ و ٢٨ ئەم مانگە گوندەکانی عەفرین و شەهبایان بە مەدفەع و هاوەن بۆردوومان کردوە. لە ئەنجامی بۆردوومانکە زیانی مادی بەر خەڵکی هەرێمەکە کەوتوە.