هێزەکانى رزگاریى عەفرین: لە مارع ٥ چەتەى داگیرکەر کوژران
هێزەکانى رزگاریى عەفرین (HRE) لە شارۆچکەى مارع لە پارێزگاى حەلەب لە ٢ قۆڵەوە لە هێزە داگیرکەرەکانیان دا و بەلانیکەمەوە ٥ چەتەى داگیرکەر کوژران.
هێزەکانى رزگاریى عەفرین (HRE) لە شارۆچکەى مارع لە پارێزگاى حەلەب لە ٢ قۆڵەوە لە هێزە داگیرکەرەکانیان دا و بەلانیکەمەوە ٥ چەتەى داگیرکەر کوژران.
هێزەکانى رزگاریى عەفرین رایگەیاند، چالاکییەکانیان لە دژی سوپاى تورکی داگیرکەر و گروپە چەتەکانى بەردەوامیى هەیە.
لە راگەیاندراوى هێزەکانى رزگاریى عەفرین دا لەبارەى ئەو چالاکییەوە هاتووە "رۆژی ٢ی شوباتی ٢٠١٩ / ١٣ی رێبەندان لە گوندی تەل مەلاد لە شارۆچکەى مارعی حەلەب شەڕڤانەکانمان لە گروپە چەتەکانیان دا".
لە راگەیاندراوەکەى هێزەکانى رزگاریى عەفریندا ئەوەش هاتووە، چالاکییەکە لە قوڵەوە لە دژی چەتەکان ئەنجامدراوە و بەو هۆیەوە شەڕ لە نێوان شەڕڤانان و چەتەکاندا روویداوە.
بەپێى راگەیاندراوەکە، لە چالاکییەکەدا ٥ چەتە کوژراون و ٢ سەنگەری چەتەکان تێکشکێنراوە و دەستیش گیراوە بەسەر چەکێکى جۆری کڵاشینکۆفی چەتەکاندا.
ر.م