هێزەکانی رزگاری عەفرین : لە عەفرین ١٦ تیرۆریست کوژران
هێزەکانی رزگاری عەفرین(HRE) لە یەکەمین ساڵی داگیرکردنی عەفریندا زنجیرە چالاکییەکیان لەدژی سوپای داگیرکەری تورکیا وچەتەکانی ئەنجامدا. لەوچالاکییانەدا چەندین تیرۆریست کوژران.
هێزەکانی رزگاری عەفرین(HRE) لە یەکەمین ساڵی داگیرکردنی عەفریندا زنجیرە چالاکییەکیان لەدژی سوپای داگیرکەری تورکیا وچەتەکانی ئەنجامدا. لەوچالاکییانەدا چەندین تیرۆریست کوژران.
هێزەکانی ڕزگاری عەفرین(HRE ) ڕایگەیاند، لە رێکەوتی ١٨ و١٩ی کانوونی دوویەم لەهەرێمی عەفرین چەندین چالاکییان لەدژی داگیرکەران ئەنجامداوە و لەوچالاکییانەدا زیاتر لە١٦چەتە کوژراون.
لە ڕاگەیەنراوەکەی هێزەکانی ڕزگاری عەفریندا هاتووە، " لە یەکەمین ساڵی هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا و چەتەکانی بۆسەرهەرێمی عەفرین، هێزەکانی ئێمە زنجیرەچالاکییان لەدژی بنکەو بارەگاکانی دگیرکەران ئەنجامدا. لەئەنجامی ئەوچالاکییانەدا ١٦ چەتە کوژراون."
ڕاگەیەنراوەکەی هێزەکانی ڕزگاری عەفرین:
"لە رێکەوتی ١٨ی کانوونی دوویەم/٢٨ی بەفرانبار، هێزەکانی ئێمە لەگوندی خەلتای سەربەعەفرین لەدژی بارەگایەکی چەتەکان چالاکییان ئەنجامدا. لەئەنجامی ئەوچالاکییەدا ٢چەتە کوژران و٣چەتەی تریش برینداربوون. لەبەردەوامی ئەوچالاکییەدا شەڕڤانانی ئێمە لە دژی گروپێک لەچەتەکانی سوڵتان مووراد و بەرەی شامیە کە سەرقاڵی کۆکردنەوەی جەنازەی کوژراوەکانیان بوون، لەسەرڕێگەی ترندێ کەوتنە بۆسەی هێزەکانمانەوە و لەئەنجامدا ٦ چەتەی دیکەش کوژران.
لە ڕێکەوتی ١٨ی کانوونی دوویەم، هێزەکانمان لەدژی بارەگای چەتەکانی فیرقەی حەمزە لەگوندی کێمارێ-ی ناوچەی شێراوا چالاکییان ئەنجامدا. لەو چالاکییەدا ٤چەتەکوژران کە یەکێکیان سەرچەبوو و٣ چەتەی تریش برینداربوون.
لەهەمان ڕێکەوتدا لەگوندی مەریەمێنێ-ی ناوچەی شەڕا، شەڕڤانانی ئێمە کۆبوونەوەیەکی چەتەکانیان کردە ئامانج. لەوچالاکییەدا ژمارەی کوژراو بریندارانی داگیرکەران نەزانراوە.
لە ڕۆژی ١٩ی کانوونی دوویەم/٢٩ی بەفرانبار،هێزەکانی ئێمە لەدژی بارەگایەکی چەتەکانی فەیلەقی ڕەحمان چالاکییەکی سەرکەوتووانەیان ئەنجامدا. لەوچالاکییەدا ٤چەتەکوژران و٢چەتەی تریش برینداربوون."
ک-ش