هێزەکانی ڕزگاری عەفرین: ٨ داگیرکەر کوژران و ٢ ئۆتۆمبێڵ تێکشکێنران
هیزەکانی ڕزگاری عەفرین ڕایگەیاند، لە چالاکیەکانیاندا لەدژی هێزەکانی داگیرکەری تورک ٨ داگیرکەر کوژران کە یەکێکیان سەربازی تورکە و ٢ ئۆتۆمبێڵیش تێکشکێنران.
هیزەکانی ڕزگاری عەفرین ڕایگەیاند، لە چالاکیەکانیاندا لەدژی هێزەکانی داگیرکەری تورک ٨ داگیرکەر کوژران کە یەکێکیان سەربازی تورکە و ٢ ئۆتۆمبێڵیش تێکشکێنران.
هێزەکانی ڕزگاری عەفرین ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند لە ٤ و ٥ی نیساندا هێزەکانیان چالاکیان ئەنجامداوە.
ڕاگەیەنراوەکە بەم شێوەیەیە:
"ڕۆژی ٤ی نیسان هێزەکانمان لە گوندی مەریەمینی سەر بە ناوچەی شەرا لەدژی بارەگای سوپای داگیرکەری تورک چالاکیان ئەنجامداوە. لە ئەنجامدا سەربازێک کوژراوەن.
هێزەکانمان لە گوندەکانی دێرسیوان و چەمای سەر بە ناوچەی شەرا لەدژی چەتەکانی داگیرکەر ٢ چالاکیان ئەنجامداوە. لە ئەنجامی هەردوو چالاکیەکەدا ٢ ئۆتۆمبێڵی چەتەکان تێکشکێنران و ٦ چەتە کوژران.
ڕۆژی ٥ی نیسان هێزەکانمان لە گوندی مالیکیەی سەربە ناوچەی شەرا لەدژی چەتەکانی سوپای تورک چالاکیان ئەنجامدا و چەتەیەک کوژرا.
هێزەکانمان لە گوندی کەفەر خاشەری سەر بە عەزاز لەدژی سەنگەرێکی داگیرکەران چالاکیان ئەنجامدا. ژمارەی کوژراو و بریندارەکانی دوژمن نەزانرا.
بە گشتی لە ئەنجامی چالاکیەکاندا ٧ چەتە و سەربازێکی تورک کوژران و ٢ ئۆتۆمبێڵیش تێکشکێنران."
ف.ق