١٣٠ چه‌ته‌ی ده‌ستگیركراوی داعش له ڕۆژاڤا ده‌برێنه فه‌ڕه‌نسا
ڕاگه‌یه‌نرا ١٣٠ تێرۆریستی داعش كه له ڕۆژاڤا ده‌ستگیركراون، له چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتوو به فڕۆكه ده‌برێنه فه‌ڕه‌نسا.
ڕاگه‌یه‌نرا ١٣٠ تێرۆریستی داعش كه له ڕۆژاڤا ده‌ستگیركراون، له چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتوو به فڕۆكه ده‌برێنه فه‌ڕه‌نسا.
به گوێری كه‌ناڵی BFM ١٣٠ چه‌ته‌ی داعش كه له ناوچه‌كانی ژێر كۆنتڕۆڵی كوردان به‌ندكراون، له فه‌ڕه‌نسا دادگه‌یی ده‌كرێن. چه‌ته‌كان به فڕۆكه ده‌گوازرێنه‌وه فه‌ڕه‌نسا و پاشان پڕۆسه‌ی دادگه‌یی كردن و سزادانیان ده‌ستپێده‌كات.
وه‌زیری ناوخۆی فه‌ڕه‌نسا كریستۆف كاستانه‌ر ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته ئه‌مڕۆ لێدوانی دا و ڕایگه‌یاند، «ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی داعش پاش گواستنه‌وه‌یان بۆ فه‌ڕه‌نسا دادگه‌یی ده‌كرێن، ئه‌گه‌ر دادگه بڕیار بدات زیندانی بكرێن، ئه‌وا زیندانی ده‌كرێن.» ناوبراو گوتیشی، هه‌ندێكی دیكه‌ش هه‌ن كه پێشتر هێنراونه‌ته‌وه و زیندانی كراون، ئه‌وانه‌ی دیكه‌ش كه هێنران، زیندانی ده‌كرێن.
سه‌دان چه‌ته‌ی بیانیی داعش له ده‌ستی یه‌په‌گه‌دان
یه‌كینه‌كانی سه‌ر به یه‌په‌گه هه‌تا ئێستا له ئه‌نجامی هه‌ڵمه‌ته‌كانیان دژ به داعش له باكووری سووریا، نزیكه‌ی ٣ هه‌زار ئه‌ندامی داعشیان ده‌ستگیر كردووه و ئێستا له زیندانه‌كانی ڕۆژاڤادا ڕاگیراون. له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامی هه‌ڵمه‌ته‌كان، ژماره‌ی ده‌ستگیركراوه‌كان زیاد ده‌كات. له‌نێو ئه‌و ژماره‌یه‌ی چه‌ته‌كانی داعشدا ٨٠٠ چه‌ته‌یان خه‌ڵكی وه‌ڵاتانی ئه‌ورووپا و به‌گشتی ٤٦ وه‌ڵاتی جیهانن. خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی ڕۆژاڤا ماوه‌یه‌كه داوا له ئه‌مه‌ریكا، فه‌ڕه‌نسا و ئه‌ڵمانیا ده‌كات كه ئه‌ركی دادگه‌یی كردنی چه‌ته بیانییه‌كانی داعش له‌ئه‌ستۆ بگرن. هه‌روه‌ها هه‌تا ئێستا ئه‌نده‌نۆزیا، ڕووسیا، فاس و سوودان به‌فه‌رمی داوایان له خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی ڕۆژاڤا كردووه ئه‌و چه‌تانه‌ی داعشیان ڕاده‌ست بكاته‌وه كه خه‌ڵكی ئه‌و وه‌ڵاتانه‌ن.
s.m