٣ کەسی دیکە کە لە کەمپی نەورۆز سووتابوون، گیانیان لەدەستداوە
٣ کەسی دیکە کە بەهۆی رووداوی ئاگرکەوتنەوە لە کەمپی نەورۆزی شاری دێرک سووتابوون ، گیانیان لەدەستدا.
٣ کەسی دیکە کە بەهۆی رووداوی ئاگرکەوتنەوە لە کەمپی نەورۆزی شاری دێرک سووتابوون ، گیانیان لەدەستدا.
لە کەمپی نەورۆز لە باکور شاری دێرکی رۆژئاوای کوردستان، رۆژی هەینی بە هۆی کەوتنەوە ئاگر بە هۆی سۆپاوە، ٤ منداڵ گیانیان لەدەست دابوو و ٧ کەسی دیکەش بریندار ببوون، ئەمڕۆ ٣ کەسی دیکە لەو سووتاوانە گیانیان لەدەستدا.
عەنتەر سینۆ پزیشکی نەخۆشخانەی گەل لە حەسەکە بە ئاژانسی هاواری راگەیاند، رێژەی سووتانی زۆربەی بریندارانی ئەو رووداوە پلەی ٢ و ٣ یە. رێژەی سووتانی هەر یەک لە نەخۆشەکانیش بەم شێوەیەیە: محمد حامد لە%٢٠ بووە و ئێستا لە نەخۆشخانە دەرچووە. ئەحمەد حامد لە % ٩٠ کە ئەم بەیانیە لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا. سورەیا حەمود لە % ٩٠ کە ئەمڕۆ لە دوای نیوەڕۆ گیانی لەدەستدا."
ز.ش