٣٢٤ هاوڵاتی بە دوو فرۆکە لە قاهیرەوە بەرەو عێراق گەڕانەوە

وەزارەتی دەرەوەی عێڕاق ڕایگەیاند ٣٢٤ هاوڵاتی عیڕاقی کە لە مسر مابونەوە و گیریان خواردبوو بە دوو فرۆکە لە قاهیرەوە گەڕێنرانەوە بۆ عێڕاق.

بە هۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا سەرجەم گەشتە ئاسمانیەکان ڕاگیرابوون، ئەمەش وایکرد چەندین هاوڵاتی عێڕاقی لە دەرەوەی وڵات نەتوانن بگەڕێنەوە وڵاتی خۆیان. وەزارەتی دەرەوی عێڕاق ماوەیەک لەمەوبەر لە ڕێگەی ڕاگەیەندراوێکەوە ئاماژەیان بەوە کرد سەرجەم ئەو هاوڵاتیانەی لەدەرەوەی وڵاتن کار ئاسانیان بۆ ئەکرێت بۆ گەڕانەوەیان.

ئەمڕۆ دووشەمە ٣٢٤ هاوڵاتی عێڕاقی کە لە وڵاتی میسر مابونەوە بە دوو فرۆکەی ئاسمانی عێڕاق گەڕێنرانەوە، ئەحمەد ئەلسەحاف وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێڕاق ڕایگەیاند:" بە بڕیاری وەزیری دەرەوەی عێڕاق محەمەد عەلی حەکیم ئەمرۆ ٣٢٤ هاوڵاتی بە دوو فرۆکە گەڕانەوە بۆ عێڕاق، ئەمەش بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی گواستنەوە، هێڵی ئاسمانی عێڕاقی، کونسوڵخانەی عێراق لە قاهیرە و لایەنە پەیوەندیدارەکانی مسر بۆ سەرجەم ئەو هاوڵاتیانەی دەیانەوێت بگەڕێنەوە بۆ عێڕاق.

وەزارەتی دەرەوەی عێڕاق ئاماژەی بەوەش کرد بەپێی دەرفەت هەوڵدان دەکەن بۆ گەڕانەوەی هاوڵاتیانی لە دەرەوەی وڵات.

ز.ش