٤ چه‌ته‌ی توركیا خۆیان ڕاده‌ستی ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازیی منبج كرد
ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازیی منبج ڕایگه‌یاند، ٤ چه‌ته‌ی سه‌ر به توركیا خۆیان ڕاده‌ستی هێزه‌كانی ئه‌وان كردووه.
ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازیی منبج ڕایگه‌یاند، ٤ چه‌ته‌ی سه‌ر به توركیا خۆیان ڕاده‌ستی هێزه‌كانی ئه‌وان كردووه.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازیی منبج ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه و ڕایگه‌یاند، ٤ چه‌ته‌ی «قه‌ڵغانی فورات» كه سه‌ر به ده‌وڵه‌تی توركن، خۆیان ڕاده‌ستی شه‌ڕڤانانی ئه‌نجومه‌نه‌كه كردووه.
به گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌نراوی ئه‌نجومه‌نه‌كه، ناوی ئه‌و كه‌سانه‌ی خۆیان ڕاده‌ست كردووه بریتین له:
- خه‌لیل محه‌مه‌د علیوی ناسراو به ئه‌بوو له‌یل دومانی، خه‌ڵكی گوندی مهرووسای سه‌ر به جه‌رابلووس
- حه‌مه‌د مووسا شێخ عه‌بدۆ ناسراو به ئه‌بوو مووسا، خه‌ڵكی ناوچه‌ی مه‌سكه‌ن-ی حه‌له‌ب
- حه‌سه‌ن عه‌لی (سینان) خه‌ڵكی گوندی سرین
- ئیبراهیم محه‌مه‌د شێخ عوسمان، خه‌ڵكی گوندی قه‌به-ی كۆبانێ
هه‌ر به گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه، ئه‌و چه‌تانه باسیان له‌وه كردووه به‌هۆی تاڵانكاری، هێرشكردنه‌سه‌ر هاوڵاتییانی سیڤیل به‌تایبه‌ت كوشتنی هاوڵاتییانی سیڤیلی عه‌فرین له لایه‌ن چه‌ته‌كان و ئه‌شكه‌نجه‌كاری چه‌ته‌كانی «قه‌ڵغانی فورات»، هه‌ڵاتوون و خۆیان ڕاده‌ستی شه‌ڕڤانان كردووه. ئه‌و چه‌تانه بانگه‌وازیان ئاراسته‌ی چه‌ته‌كانی دیكه كرد بۆ ئه‌وه‌ی خۆیان ڕاده‌ست بكه‌ن.
s.m