٤٥٠٠ هاوڵاتی رۆژئاوای کوردستان گەڕانەوە سەر زێدی خۆیان
نزیکەی چوار هەزار و ٥٠٠ ئاوارە لە باشوری کوردستانەوە گەڕانەوە بۆ ڕۆژئاوای کوردستان و گەڕانەوەی ئاوارەی دیکەش بەردەوامیی هەیە.
نزیکەی چوار هەزار و ٥٠٠ ئاوارە لە باشوری کوردستانەوە گەڕانەوە بۆ ڕۆژئاوای کوردستان و گەڕانەوەی ئاوارەی دیکەش بەردەوامیی هەیە.
دوای هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆسەر ناوچەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، ژمارەیەکی زۆری هاوڵاتییان لەسەر خاکی خۆیان ئاوارەبوون و بەشێکیان ڕوویان لە باشوری کوردستان کرد.
دوای ئەوەی خۆبەڕێوبەریی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا کامپێکی بۆ ئاوارەکان کردەوە، سەرەڕای بەردەوامی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک، ئەو ئاوارانە لە باشورەوە گەڕانەوە بۆ ڕۆژئاوای کوردستان.
باز ئەحمەد، بەڕێوبەری بەشی پەیوەندییەکانی دەروازەی سێمێلکا-فیشخابور ڕاگەیاند، نزیکەی چوار هەزار و ٥٠٠ کۆچبەر لە کامپی بەردەڕەشی باشوری کوردستانەوە گەڕاونەتەوە بۆ شار و شارۆچکەکانی ڕۆژئاوای کوردستان و گەڕانەوەی ئاوارەی دیکەش بەردەوامە.
ز.ش