په‌یه‌ده وه‌ڵامی بینالی یڵدرمی دایه‌وه
پارتیی یه‌كێتیی دیموكراتی (په‌یه‌ده) ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕی له به‌رانبه‌ر هه‌ڕه‌شه‌كانی بینالی یڵدرم و ڕایگه‌یاند، عه‌فرین ڕزگار ده‌كه‌ین.
پارتیی یه‌كێتیی دیموكراتی (په‌یه‌ده) ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕی له به‌رانبه‌ر هه‌ڕه‌شه‌كانی بینالی یڵدرم و ڕایگه‌یاند، عه‌فرین ڕزگار ده‌كه‌ین.
په‌یه‌ده ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه و وه‌ڵامی قسه‌كانی بینالی یڵدرم كاندیدی ئاكه‌په بۆ سه‌رۆكی شاره‌وانیی گه‌وره‌ی ئیسته‌نبووڵی دایه‌وه كه گوتبووی، «ئێمه عه‌فرینمان ڕزگار كرد، تێرۆریستانمان ده‌ركرد و نزیكه‌ی ٥٠٠ هه‌زار هاوڵاتیی سووریامان گه‌ڕانده‌وه عه‌فرین. ڕۆژهه‌ڵاتی فورات-یش ڕزگار ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ٤ ملیۆن سووری له توركیاوه بگه‌ڕێنه‌وه سووریا.»
په‌یه‌ده ڕایگه‌یاند، «ئێمه وه‌ك پارتیی یه‌كێتیی دیموكراتی له كاتێكدا لێدوانه‌كانی بینالی یڵدرم ڕه‌ت ده‌كه‌ینه‌وه و شه‌رمه‌زاری ده‌كه‌ین، به گه‌لانی توركیا، گه‌لانی سووریا و هه‌موو پێكهاته‌كانی ڕاده‌گه‌یه‌نین كه بانگه‌شه‌كانی ئاكه‌په ئیدی شاراوه نین و ئاشكران. توركیای فاشیست دوای به‌رخۆدانه مێژووییه ٥٨ ڕۆژییه‌كه كه هێشتاش به‌رده‌وامه، عه‌فرینی داگیر كرد و بوو به هۆكاری ئاواره‌بوونی دانیشتوانی ڕه‌سه‌نی عه‌فرین. هه‌روه‌ها دوای ئه‌وه‌ی عه‌فرینی داگیر كرد، كردیه واری چه‌ته و تێرۆریستان.»
«عه‌فرین ئازاد ده‌كه‌ین»
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه، ڕزگاركردنی عه‌فرین و پڕۆسه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئارامی و ئاسایش بۆ گه‌لی عه‌فرین زۆر درێژه ناكێشێت. گفتوگۆكان بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی سووریا به‌بێ كۆتاییهێنان به داگیركاری و تێرۆر مومكین نییه.
په‌یه‌ده داوای له گه‌لی سووریا و توركیا كرد ڕێگه نه‌ده‌ن ئاكه‌په فیتنه دروست بكات. ڕایگه‌یاند، «ئێمه وه‌بیر ئه‌و خه‌ڵكه‌ی سووریا دێنینه‌وه كه له كه‌مپه‌كاندان، با به پیلی بانگه‌وازی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری دیموكراتی بچن و داوای پشتیوانی له ده‌وڵه‌ته یه‌كگرتووه‌كان بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئاواره‌كانی سووریا بگه‌ڕێنه‌وه ئه‌و ناوچانه‌ی له ده‌ستی تێرۆر ڕزگار كراون.»
له كۆتایی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی په‌یه‌ده‌دا هاتووه، «جارێكی دیكه به‌ڵێن به گه‌لی خۆمان به‌تایبه‌تی له عه‌فرین و هه‌موو ئه‌و كه‌سانه ده‌ده‌ین كه خاكه‌كه‌یان له لایه‌ن ڕژێمی ئه‌نقه‌ره داگیركراوه، به به‌رخۆدان پیلانی عوسمانییه‌كان پووچه‌ڵ ده‌كه‌ینه‌وه و ده‌یانگه‌ڕێنینه‌وه سه‌ر خاكی خۆیان.»
s.m