چل بنەماڵەی دیکەی چەتەکان لە گوندێکی عەفرین جێگرکران
لە چوارچێوەی پیلانی گۆڕینی دیموگرافیای هەرێم-ی عەفرین کە لە لایەن دەوڵەتی ڕووسیا و تورکیا ئەنجام دەدرێت ، سوپای تورکیای داگیرکەر ٤٠ بنەماڵەی چەتەی لە گوندی کاخور-ی ماباتا-ی عەفرین جێگیر کردووە.
لە چوارچێوەی پیلانی گۆڕینی دیموگرافیای هەرێم-ی عەفرین کە لە لایەن دەوڵەتی ڕووسیا و تورکیا ئەنجام دەدرێت ، سوپای تورکیای داگیرکەر ٤٠ بنەماڵەی چەتەی لە گوندی کاخور-ی ماباتا-ی عەفرین جێگیر کردووە.
بەگوێرەی سەرچاوە خۆجێییەکان لە عەفرینەوە، هێزە داگیرکەرەکانی عەفرین لە ماوەی دوو ڕۆژدا، ٤٠ بنەماڵەی چەتەکانی غوتەی ڕۆژهەڵاتیان لە گوندی کاخور-ی سەر بە ماباتا جێگرکردووە.
ئەو سەرچاوانە ڕایانگەیاندووە، کە بنەماڵەی ئەو چەتانە لەو خانووانەدا جێگرکراون، کە خاوەنەکانیان بەهۆی زۆرداری چەتەکان و سوپای تورکیا ناچاربوون شوێنی ژیانیان بەجێبهێڵن یان ئەوەی لە خانووی خۆیان دەرکراون.
لە پاش داگیرکردنی عەفرینەوە تا ئێستا، بەپێی ڕێککەوتنی ڕووسیا و تورکیا هەزاران لە بنەماڵەکانی چەتەکان کە لە غوتەی ڕۆژهەڵات، دیمەشق و حومسەوە چوونەتە دەرەوە لە عەفرین جێگرکراون.
ک-ش