دواهه‌مین قۆناغی هه‌ڵمه‌تی گه‌رده‌لوولی جزیر له چێوه‌ی «شه‌ڕی نه‌هێشتنی تێرۆر»دا له لایه‌ن شه‌ڕڤانانی هێزه‌كانی سووریای دیموكراتی (قه‌سه‌ده) له شارۆچكه‌ی هه‌جین-ی دێره‌زۆر دژ به چه‌ته‌كانی داعش به‌رده‌وامه.
به گوێره‌ی ئاژانسی هه‌واڵی هاوار (ANHA) قه‌سه‌ده له گوندێكی باخۆزی سه‌روو گه‌مارۆی داعشیان داوه و به‌و هۆیه‌وه چه‌ته‌كان ته‌نگه‌تاو بوون. چه‌ته‌كانی داعش داوایان له قه‌سه‌ده كردووه «ڕێڕه‌وی پارێزراو»یان بۆ بكاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له ڕێی توركیاوه ده‌ربازی ئیدلب ببن، به‌ڵام داواكارییه‌كه‌یان له لایه‌ن قه‌سه‌ده ڕه‌تكراوه‌ته‌وه.
چه‌ته‌كانی داعش هاوڵاتییانی سیڤیلی ناوچه‌كه به دیل ده‌گرن و وه‌ك قه‌ڵغان بۆ خۆیان بهكاریاندێنن.
s.m