چه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر مه‌زاری شێخ حه‌میدیان تێكدا
ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر و گرووپه چه‌ته‌كانی، له گوندی قه‌سته‌ل جندۆ-ی سه‌ر به ناوچه‌ی شه‌رای عه‌فرین مه‌زاری شێخ حه‌مید-یان تێكدا كه بۆ ئێزدییه‌كان شوێنێكی پیرۆزه.
ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر و گرووپه چه‌ته‌كانی، له گوندی قه‌سته‌ل جندۆ-ی سه‌ر به ناوچه‌ی شه‌رای عه‌فرین مه‌زاری شێخ حه‌مید-یان تێكدا كه بۆ ئێزدییه‌كان شوێنێكی پیرۆزه.
مه‌زاری شێخ حامید له گوندی قه‌سته‌ل جندۆ-ی سه‌ر به ناوچه‌ی شه‌را له عه‌فرین، شوێنێكی پیرۆزی كۆمه‌ڵگه‌ی ئێزدییه. سوپای توركی داگیركه‌ر و گرووپه‌چه‌ته‌كانی كه عه‌فرینیان داگیركردووه، په‌لاماری مه‌زاره‌كه‌یان دا و وێرانیان كرد.
ئه‌مه جاری یه‌كه‌م نییه كه هێزه‌داگیركه‌ره‌كان له عه‌فرین شوێنه‌واره مێژوویی و پیرۆزه‌كان وێران بكه‌ن. دوای داگیركردنی عه‌فرین، مه‌زاری شێخ به‌ره‌كات له گوندی عه‌ین دارا، مه‌زاری قه‌ره جیرنه له گوندی مه‌یدانكێ و مه‌زاری شێخ ئادی له گوندی قیبار كه سه‌رجه‌میان شوێنی پیرۆزن بۆ ئێزدییه‌كان، له لایه‌ن سه‌رباز و چه‌ته‌كانی توركیاوه تێكدران.
s.m