چه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا هێرشیان كرده سه‌ر گونده‌كانی منبیج
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازیی منبیج ڕایگه‌یاند، چه‌ته‌كانی سه‌ر به سوپای توركیای داگیركه‌ر به تۆپ هێرشیان كردۆته سه‌ر گوندی مهحسهنلیی منبیج.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازیی منبیج ڕایگه‌یاند، چه‌ته‌كانی سه‌ر به سوپای توركیای داگیركه‌ر به تۆپ هێرشیان كردۆته سه‌ر گوندی مهحسهنلیی منبیج.
ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازیی منبیج له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ده‌ستنیشانی كرد كه دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چه‌ته‌كانی سه‌ر به ده‌وڵه‌تی توركیای داگیركه‌ر تۆپبارانی گوندی مه‌حسه‌نلی-یان كردووه كه ده‌كه‌وێته باكووری ڕۆژئاوای منبیج.
ئه‌نجومه‌نه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه كه شهڕڤانهكانیان وه‌ڵامی هێرشه‌كه‌یان داوه‌ته‌وه.
ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازیی منبیج ڕاشیگه‌یاند، چه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا شوێنی نیشته‌جێبوونی هاوڵاتیانی سیڤیلیان كردۆته ئامانج و زیانی مادی به به واری هاوڵاتیانی كه‌وتووه.
به‌پێی زانیارییه‌كان تا ئائامادهكردنی ئه‌م هه‌واڵه له چه‌ند شوێنێك شه‌ڕ له‌نێوان شه‌ڕڤانانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازیی منبیج و چه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا به‌رده‌وامه.
s.m