چەتەکان حەلەبیان بۆردومان کرد:٣ کەسی مەدەنی گیانیان لەدەستدا
چەتەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر گەڕەکەکانی حەلەبیان بۆردومان کرد. لە ئەنجامی بۆردومانەکەدا ٣ کەسی مەدەنی گیانیان لەدەستدا.
چەتەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر گەڕەکەکانی حەلەبیان بۆردومان کرد. لە ئەنجامی بۆردومانەکەدا ٣ کەسی مەدەنی گیانیان لەدەستدا.
گروپە چەتەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر، دوای ئەوەی رژێمی سوریا ئدلبی بۆردومان کرد، بە تۆپ گەڕکەکانی حەلەبیان تۆپباران کرد. لە ئەنجامی تۆپبارانکردنی گەڕەکی سەبیل، رێگای چواردەوری شیهان و کۆڵانەکانی نیل، خالدییە و تشین، ٣ هاوڵاتیی مەدەنی گیانیان لەدەستدا.
ئاشکرا بوو کە یەکێک لەو کەسانەی گیانی لەدەست داوە، خوێنکاری زانکۆی ئەل-ئیتیحادە، بە ناوی مەروان خلۆ ٢٦ ساڵ و خەڵکی کۆبانێیە.
هێزەکانی رژێمی سوریاش خاڵی سەربازیی چەتەکانیان لە ناوچەی پیشەسازیی بیرەرەمون و داهرێت، ئدلب، ناوچەی ئەلقەبر و شارۆچکەی کەفەر حەمرایان کردە ئامانج.
ز.ش