چەتەکانی دەوڵەتی تورکیا بەردەوامن لە ڕفاندن وتاڵانکردنی هاووڵاتیانی عەفرین

سوپای داگیرکەری تورکیا و چەتەکانی، لە عەفرین بەردەوامن لە ڕفاندنی خەلک و تالانکردنی ماڵ و حاڵی هاووڵاتیان.

سوپای تورکیای داگیرکەر و چەتەکانی بەردەوامن لە کردەوە  دژە مرۆییەکانی لە عەفرین، ئەمجارەش گروپێکی چەتەی سەربە دەوڵەتی تورکیا بە سەرکردایەتی دوو کەس بەناوەکانی؛ حەمزە ئەبو زەید و ئەبو ئیدریس کە سەر بە فەیلەق شام-ن، هێرشیان کردووەتە سەرماڵی هاوڵاتیەک بە ناوی عەبدولکەریم ناسر موسا لە گوندی باسووفان لە ناوچەی شێراوای عەفرین.

چەتەکان لە هاوڵاتیانیان داوە و زێڕی ژنانیان دزیوە، هەروەها کەلوپەلی ناو دووکانی هاووڵاتییەک بەناوی خەلیل ناسر ئەحمەد-یشیان دزیوە.

لەلایەکی دیکەوە چەتەکانی سوپای تورکیای داگیرکەر شەوی ڕابردوو، هاووڵاتیەکیان بەناوی نەزمی عەلی لە گوندی برج قاس لە ناوچەی شێراوا کاتێک خەریکی لەوەڕاندنی ئاژەڵەکانی بووە ڕفاندووە.

ک٠ش