ڕژێمی شام لە ئیدلب لە پێشڕەویدایە، بە دەیان ناوچە و گوندی کۆنتڕۆڵکرد
هێزەکانی ڕژێمی سوریا لە ئەنجامی شەڕی ئیدلبدا کە چەندین ڕۆژە بەردەوامە، بە دەیان گوند و ناوچەی کۆنتڕۆڵکرد.
هێزەکانی ڕژێمی سوریا لە ئەنجامی شەڕی ئیدلبدا کە چەندین ڕۆژە بەردەوامە، بە دەیان گوند و ناوچەی کۆنتڕۆڵکرد.
مەرسەدی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند، ڕژێمی سوریا لە ئیدلب لە پێشڕەویدایە. لە ئێوارەی پێنجشەمەوە لە نزیک ناوچەی مەرات ئەلنومان شەڕێکی سەخت ڕوودەدات و تا ئێستا نزیکەی ١٧٠ کەس کوژراون کە ٧١ کەسیان چەکداری سەر بە ڕژێمن.
هێزەکانی ڕژێم لەو ناوچەیە ٢٥ ناوجە و گوندیان کۆنتڕۆڵکردووە. مەرسەدی سوری ئاماژەی بەوەشکرد، هێزەکانی ڕژێم نزیکی شارێکی گەورەی ئیدلب بوونەتەوە.
ڕامی عەبدوڵ بەڕێوەبەری مەرسەدی سوری بۆ ( AFP) ڕایگەیاند، ڕژێم هەوڵدەدات نزیکی شاروچکەی مەرات ئەلنومان ببێت.
بەشێکی زۆری هەرێمی ئیدلب و هەندێک ناوچەی حەلەب و لازقیە تا ئێستاش لەژێر کۆنتڕۆڵی گروپە چەتەکانی سەر بە دەوڵەتی تورکدان.
ف.ق