ژمارەی ئاوارەکان لە کەمپی گرێ سپی زیادیکردووە
ژمارەی ئاوارەکان لە کەمپی گرێ سپی ڕۆژئاوای کوردستان زیادیکردووە و گەیشتووەتە ٤ هەزار کەس و هیچ لایەنەک جگە لە مانگی سووری کورد خزمەتیان ناکات.
ژمارەی ئاوارەکان لە کەمپی گرێ سپی ڕۆژئاوای کوردستان زیادیکردووە و گەیشتووەتە ٤ هەزار کەس و هیچ لایەنەک جگە لە مانگی سووری کورد خزمەتیان ناکات.
٢٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ ئەنجومەنی کانتۆنی گرێ سپی و بەڕێوەبەرایەتی مەدەنی ڕەقا کەمپی گرێ سپییان کردەوە و پێشوازیان لە ئاوارەکانی گرێ سپی و دەوروبەری کرد.
لە ئێستادا ژمارەی کۆچبەران لە کەمپەکە گەیشتووەتە ٤ هەزار و ١٠٠ کەس.
مانگی سووری کوردی ١٠٠ خێمەی تری بۆ ئاوارەکان جێبەجێ کردووە و ژمارەی خێمەکان گەیشتووەتە ٢٠٠ خێمە . هەروەها کەلوپەل و خواردنیشیان بۆ دابین کراوە.
فادیە شەریف هاوسەرۆکی کەمپی گرێ سپی ڕایگەیاند، جگە لە مانگی سووری کورد هیچ لایەنێک هاوکاری ئاوارەکان ناکات و وتی، ڕۆژانە نزیکەی ١٥ بۆ ١٠ خانەوادە ڕوودەکەنە کەمپەکە و ژمارەی ئاوارەکان لە زیادبووندایە.
ف.ق