گروپێکی دیکە لەچەتەکانی داعش خۆیان ڕادەستی قەسەدە کرد

هێزەکانی سووریای دیموکراتیک-قەسەدە بەردەوامن لە هەڵمەتی گردەلوولی جەزیرە لەدژی چەتەکانی داعش بۆپاککردنەوەی باکووری سووریا وڕۆژئاوای کوردستان لەتیرۆریستان.

لەچوارچێوەی هەڵمەتی گردەلوولی جەزیرە کە لە گوندی باخۆزدواقۆناغی هەڵمەتەکە بەناوی "نەهێشتنی تیرۆر" بەڕێوەدەچێت. ئەوچەتانەی کە لەگوندی باخۆزگەمارۆدراون، لەگەل خەڵکی مەدەنیدا خۆیان ڕادەستی هێزەکانی قەسەدە دەکەن.

شەڕڤانانی قەسەدە ئەوچەتانەی کەخۆیان ڕادەست دەکەن دەگوازنەوە بۆخاڵی پشکنینی تایبەت.

لە ناوئەوچەتانەی کە خۆیان رادەست دەکەن هاووڵاتیانی وڵاتانی ڕووسیا، تورکیا، ئوزبەکستان و پاکستان-ی تێدایە.

ک٠ش