گه‌رده‌لوولی جزیر؛ شه‌ڕڤانانی قه‌سه‌ده گه‌یشتنه دواهه‌مین گوندی سنووری سووریا - عێراق
له دواهه‌مین قۆناغی هه‌ڵمه‌تی گه‌رده‌لوولی جزیر-دا، شه‌ڕڤانانی قه‌سه‌ده گه‌یشتنه گوندی باكۆز له‌سه‌ر چه‌می فورات.
له دواهه‌مین قۆناغی هه‌ڵمه‌تی گه‌رده‌لوولی جزیر-دا، شه‌ڕڤانانی قه‌سه‌ده گه‌یشتنه گوندی باكۆز له‌سه‌ر چه‌می فورات.
هه‌ڵمه‌تی گه‌رده‌لوولی جزیر له ڕۆژهه‌ڵاتی دێره‌زۆر، كه به‌هۆی هێرشی ده‌وڵه‌تی توركیای داگیركه‌ر بۆ سه‌ر عه‌فرین ماوه‌ی چه‌ند مانگێك وه‌ستابوو، له ١ی ئایار\١٠ی بانه‌مه‌ڕ ده‌ستی پێكرده‌وه. هه‌ڵمه‌ته‌كه ماوه‌ی ١٣ ڕۆژه به‌رده‌وامه و ڕووبه‌رێكی زۆری خاكی هه‌رێمه‌كه له ده‌ستی چه‌ته‌كانی داعش ئازاد كراوه.
شه‌ڕڤانانی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات - قه‌سه‌ده ئه‌مڕۆ ده‌ربازی گوندی باكۆز بوون له ڕۆژهه‌ڵاتی چه‌می فورات. گوندی باكۆز دواهه‌مین ناوه‌ند و بڕیارگه‌ری داعشه، هه‌روه‌ها دواهه‌مین گوندی سه‌ر سنووری سووریا - عێراقه و خاوه‌ن گرینگیی ستراتیژییه. ئه‌و گونده ڕێگه‌ی سه‌ره‌كیی گه‌یاندنی ناوچه‌ی هه‌جین-ی سنووری سووریایه به عێراق و ڕۆژهه‌ڵاتی فورات.
s.m