به ئامانجی ڕزگاركردنی ناوچه‌كانی باشووری حه‌سه‌كه له ده‌ستی چه‌ته‌كانی داعش كه ناوه‌نده‌كه‌ی شارۆچكه‌ی دشیشا-یه، به‌مه‌به‌ستی پاراستنی ئاسایشی سنووری عێراق و سووریا، دوێنێ ههزهكانی سووریای دیموكراتی - قه‌سه‌ده هه‌ڵمه‌تی گه‌رده‌لوولی جزیر-ی سه‌رله‌نوێ ده‌ستپێكرده‌وه.
له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌ته‌كه‌دا گوندی فهكێ و ٣ لادێی سه‌ر به شه‌داد-یان له ده‌ستی چه‌ته‌كانی داعش ڕزگار كرد. هێزه‌كانی قه‌سه‌ده له دوای هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیای داگیركه‌ر و چه‌ته‌كانی بۆ سه‌ر هه‌رێمی عه‌فرین، هه‌ڵمه‌تی گه‌رده‌لوولی جزیر-ی ڕاگرتبوو. چه‌ته‌كانی داعش سوودیان له هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا وه‌رگرت و جارێكی دیكه‌ی پێگه‌كانی خۆیان به‌هێز كرد و هێزی خۆیان جێگیر كرد. هێرشی ده‌وڵه‌تی توركیا بۆ سه‌ر عه‌فرین، ته‌مه‌نی داعشی درێژ كرده‌وه.
شه‌ڕڤانێكی قه‌سه‌ده به ناوی كه‌بار كه به‌شداره له هه‌ڵمه‌ته‌كه ده‌ستنیشانی كرد كه هه‌تا هه‌رێمه‌كه به‌ته‌واوی له چه‌ته‌كان پاك ده‌كرێته‌وه، هه‌ڵمه‌ته‌كه‌یان به‌رده‌وام ده‌بێت. گوتیشی: چه‌ته‌كانی داعش بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگری له پێشڕه‌وییه‌كانی شه‌ڕڤانان بكه‌ن، هاوڵاتیانی سیڤیل وه‌ك قه‌ڵغان به‌كاردێنن.
گه‌رده‌لوولی جزیر ده‌ستیپێكرده‌وه
له سه‌ره‌تای مانگی ئایاره‌وه قه‌سه‌ده جارێكی دیكه ده‌ستی به هه‌ڵمه‌تی گه‌رده‌لوولی جزیر كردۆته‌وه. دوێنێش له چوارچێوه‌ی گه‌رده‌لوولی جزیر-دا، هه‌ڵمه‌تی ڕزگاركردنی گونده‌كانی باشوور و ڕۆژهه‌ڵاتی حه‌سه‌كه و پاككردنه‌وه‌ی هێڵی سنووری نێوان سووریا و عێراقی ده‌ستپێكرد.
شه‌ڕڤانانی قه‌سه‌ده درێژه به پێشڕه‌وییه‌كانیان ده‌ده‌ن بۆ ڕزگاركردنی هه‌رێمه‌كه له ده‌ستی داعش.
s.m