گه‌لی عه‌فرین: عه‌فرین ڕزگار ده‌كرێت
گه‌لی عه‌فرین كه ئاواره‌ی ناوچه‌ی شه‌هبان، سه‌ره‌ڕای خراپی هه‌لومه‌رجی ژیانیان ده‌ڵێن، تا عه‌فرین ڕزگار ده‌كه‌ن به‌رده‌وام ده‌بن له تێكۆشان.
گه‌لی عه‌فرین كه ئاواره‌ی ناوچه‌ی شه‌هبان، سه‌ره‌ڕای خراپی هه‌لومه‌رجی ژیانیان ده‌ڵێن، تا عه‌فرین ڕزگار ده‌كه‌ن به‌رده‌وام ده‌بن له تێكۆشان.
له یه‌كه‌مین ساڵیادی داگیركردنی عه‌فریندا، گه‌ل به هه‌موو پێكهاته‌كانییه‌وه له شه‌هبا ڕژایه مه‌یدانه‌كان و ئیدانه‌ی داگیركاریی ده‌وڵه‌تی توركیان كرد له عه‌فرین. هه‌روه‌ها جه‌ختیان له‌سه‌ر ڕزگاركردنی عه‌فرین كرده‌وه. عه‌فرینییه‌كان بۆ ئاژانسی هه‌واڵی فورات (ANF) دوان.
هاوڵاتی هۆریێ مسته‌فا گوتی، «له ساڵیادی داگیركردنی عه‌فرین هاتووینه‌ته مه‌یدانه‌كان. ئێمه به دڵنیاییه‌وه عه‌فرین ڕزگار ده‌كه‌ین. ئه‌گه‌ر خۆشمان ڕزگارمان نه‌كرد، منداڵه‌كانمان ڕزگاری ده‌كه‌ن. بۆ ئه‌و ئامانجه ئێمه هه‌میشه له مه‌یدان ده‌بین و به‌رده‌وام ده‌بین له چالاكی.»
«ئازادیی عه‌فرین ئازادیی ژنه»
ئه‌ندامی كۆنگره‌ی ستار هێڤی سلێمان ڕایگه‌یاند، داگیركردنی عه‌فرین به‌شێكه له پیلانگێڕیی نێونه‌ته‌وه‌یی كه له دژی ئافرێنه‌ری فه‌لسه‌فه‌ی ژیانی ئازاد ڕێبه‌ر ئاپۆ كرا. گوتیشی، «گه‌لی عه‌فرین هه‌ر وه‌ك چۆن ٥٨ ڕۆژ له به‌رانبه‌ر هه‌موو شێوازه‌كانی هێرشی دڕندانه خۆی ڕاگرت، ئێستاش له ناوچه‌ی شه‌هبا به‌رده‌وامی به به‌رخۆدانه‌كه‌ی ده‌دات. چونكه ئێمه ده‌زانین ئازادیی عه‌فرین له هه‌مان كاتدا به واتای ئازادیی ژن دێت. ئێمه داگیركردنی عه‌فرین شه‌رمه‌زار ده‌كه‌ین و بێگومان عه‌فرین ڕزگار ده‌كرێت.»
هاوڵاتی محه‌مه‌د ڕه‌شید گوتی: «ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر ماوه‌ی ساڵێكه هه‌موو شێوازه چه‌په‌ڵه‌كانی دژی عه‌فرین و هاوڵاتییانی عه‌فرین به‌كاردێنێت. دڕندایه‌تیی ده‌وڵه‌تی تورك له عه‌فرین گه‌یشتووه‌ته ئاستێكی وه‌ها كه ناهێڵن ئه‌و عه‌فرینییانه‌ی له عه‌فرین ماون جه‌ژنی نه‌ورۆز پیرۆز بكه‌ن. به‌ڵام ده‌بێ بزانن كه گه‌لی كورد ئه‌و ئیراده‌یه‌ی هه‌یه كه هه‌رگیز ده‌ست له تێكۆشان و به‌رخۆدان به‌رنه‌دات. با هیچ كه‌س له‌سه‌ر ڕێی كوردان نه‌وه‌ستێت. چونكه كوردان هه‌تا ئازادی مسۆگه‌ر ده‌كه‌ن به‌رده‌وام ده‌بن له به‌رخۆدان.»
هاوڵاتی حه‌سه‌ن ئه‌حمه‌د پیرۆزبایی جه‌ژنی نه‌ورۆزی له گه‌لی كورد كرد و گوتی: «قه‌سه‌ده چۆن چه‌ته‌كانی داعشی له‌ناوبرد، چه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیش له‌ناو ده‌بات. بانگی هه‌موو كوردان، رێكخراو و لایه‌نه‌سیاسییه‌كان ده‌كه‌م له دژی داگیركاری خۆیان بێ ده‌نگ نه‌كه‌ن و به‌رخۆدان بكه‌ن. با هه‌موو گه‌لی كورد سه‌یری عه‌فرین بكات و ببینن كه ده‌وڵه‌تی داگیركه‌ر چ دڕندایهتییهك ده‌كات. ئێمه به هه‌موو شێوازێك به‌رده‌وام ده‌بین له به‌رخۆدانه‌كه‌مان.»
ڕیهاب جبۆ كه خه‌ڵكی ناوچه‌ی شه‌هبایه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد، به فكر و ڕامانی ڕێبه‌ر ئاپۆ عه‌فرین ڕزگار ده‌كه‌ن. گوتی، «بانگی هه‌موو جیهان ده‌كه‌ین كه له به‌رانبه‌ر گۆڕینی دیمۆگرافیای عه‌فرین له لایه‌ن ده‌وڵه‌تی تورك بێ ده‌نگ نه‌بن.»
s.m