گەلی منبج لە دژى داگیرکاریى تورکیا خۆپیشاندانى ئەنجامدا
گەلی منبج لە دژى هەڕەشەکانى دەوڵتى تورکیا بۆ داگیرکردنى منبج، رژانە سەر شەقامەکان و خۆپیشاندان ئەنجامدا.
گەلی منبج لە دژى هەڕەشەکانى دەوڵتى تورکیا بۆ داگیرکردنى منبج، رژانە سەر شەقامەکان و خۆپیشاندان ئەنجامدا.
هاووڵاتییانى منبج لە گۆڕەپانى بەتا لە باشوورى شارەکەیان کۆبوونەوە و رێککەوتنى نێوان تورکیا و ئەمریکایان ئیدانەکرد.
خۆپیشاندەرانى منبج پۆستەر و لافیتەى 'گەلی منبج رێککەوتنى تورکیا – ئەمریکا قبوڵ ناکات'، 'گەنجانى منبج داگیرکەریى عوسمانی قبوڵ ناکەن' بەرزکردبووە.
هەروەها هاووڵاتیانى منبج دروشمی "بەڕێوەبەریى مەدەنیى منبج تاکە نوێنەرى گەلە' دەوتەوە و خۆپیشاندەران بەرەو ناوەندى شارەکەیان رۆیشتن.
سەدان هاووڵاتیى منبج، ئەندامانى رێکخراوەکانى کۆمەڵى شارستانی، نوینەرانى ئەنجوومەنى سەربازیى تەبقا و رەقا بەشداری خۆپیشاندانەکە بوون.
ر.م