یه‌په‌گه ناسنامه‌ی ٧ شه‌ڕڤانی شه‌هیدی ئاشكرا كرد
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی یه‌په‌گه ناسنامه‌ی ٧ شه‌ڕڤانی ئاشكرا كرد كه له عه‌فرین، دێره‌زۆر و تل ته‌مه‌ر شه‌هید بوون.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی یه‌په‌گه ناسنامه‌ی ٧ شه‌ڕڤانی ئاشكرا كرد كه له عه‌فرین، دێره‌زۆر و تل ته‌مه‌ر شه‌هید بوون.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه) ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه و ناسنامه‌ی ٧ شه‌ڕڤانی یه‌په‌گه‌ی ئاشكرا كرد كه له عه‌فرین، دێره‌زۆر و تل ته‌مه‌ر شه‌هید بوون.
یه‌په‌گه ڕایگه‌یاند، «سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ی هه‌ڤاڵانی شه‌هید و گه‌لی خۆڕاگرمان ده‌كه‌ین. له كه‌سایه‌تیی هاوڕێ و فه‌رمانده مه‌روان-دا، به‌ڕێزه‌وه یادی شه‌هیدانی به‌رخۆدانی سه‌رده‌م و ته‌واوی شه‌هیدانی شۆڕش ده‌كه‌ینه‌وه و به‌ڵێنی سه‌ركه‌وتن نوێ ده‌كه‌ینه‌وه.»
ده‌قی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه:
له دژی هێرشه داگیركارییه‌كانی سوپای تورك له‌سه‌ر عه‌فرین كه ٢٠ی كانوونی دووه‌می ٢٠١٨ ده‌ستیان پێكرد، هه‌ڤاڵانمان عه‌گید، فیداكار، شه‌ڕڤان و یه‌كێك له فه‌رمانده‌پێشه‌نگه‌كانی به‌رخۆدان مه‌روان ئامارا كه له زۆر به‌ره‌ی جه‌نگدا ڕۆڵیان هه‌بووه، دوای به‌رخۆدانێكی بێوێنه شه‌هید بوون.
هه‌ر هه‌ڤاڵێكمان كه له شه‌ڕ و به‌رخۆدانمان دژ به هێرشه جیاجیاكانی عه‌قڵیه‌تی ده‌وڵه‌تی فاشیست و داگیركه‌ر شه‌هید بووه، له كاتێكدا كه به‌هاكانی گه‌لی خۆیان ده‌پاراست چوونه نێو ڕیزی كاروانی شه‌هیدان. هه‌ر قاره‌مانه‌تییه‌ك هه‌ڵوێستێكی داستانی هه‌یه و ڕۆمانێكی وه‌هایه كه نه‌نووسراوه. یه‌كێك له نموونه‌كانی ئه‌م به‌رخۆدانه‌ش له كه‌سایه‌تیی فه‌رمانده‌ی ئێمه هاوڕێ مه‌روان-دا كه له به‌رخۆداندا ڕۆڵێكی گرینگی له ئه‌ستۆ گرتبوو، ده‌ركه‌وتووه.
هاوڕێمان مه‌روان، له قۆناغێكدا كه هێرشه‌كانی چه‌ته‌كانی داعش و چه‌ند گرووپێكی چه‌ته‌كانی دیكه سه‌خت بووبوو و به‌رخۆدان به‌رز بووبوو، له به‌ره‌كانی پێشه‌وه‌ی شه‌ڕ جێی گرتووه. هاوڕێ مه‌روان هێنده‌ی ئه‌وه‌ی كه شه‌ڕڤانێكی باش بوو، ئه‌ركی فه‌رمانداره‌تی و به‌رپرسایه‌تییه‌كانی قۆناغه‌كه‌ی به هۆشیارییه‌كی گه‌وره جێبه‌جێ كردووه.
به‌تایبه‌تیش له‌و هه‌ڵمه‌تانه‌ی كه له دژی چه‌ته‌كانی داعش ئه‌نجام دراون، له شه‌ڕدا به شێواز و تاكتیكی فه‌رمانداره‌تی، نهێنی سه‌ركه‌وتنی ده‌رخستووه. له‌گه‌ڵ فه‌لسه‌فه‌ی ئازادی‌دا خاوه‌نی ژیانێكی دڵنزم بوو. له به‌رانبه‌ر هێرشه سه‌خته‌كان كه له كه‌سایه‌تیی ڕێبه‌ر ئاپۆدا له دژی ته‌واوی گه‌لی كورد ده‌كرێن، ڕقی خۆی ده‌كرده چالاكی و له كه‌سایه‌تیی چه‌ته‌كانی داعشدا له به‌رانبه‌ر هێزه داگیركه‌ره‌كان به‌و زاناییه‌ی كه پێویسته هه‌تا كۆتایی شه‌ڕی بكات، هه‌ڵسوكه‌وتی كرد و به‌رپرسایه‌تیی خۆی جێبه‌جێ كرد. هاوڕێ مه‌روان به‌شداری كردووه له هه‌ڵمه‌ته‌كانی ڕزگاركردنی ڕه‌قا، گه‌رده‌لوولی جزیر و زۆر هه‌ڵمه‌تی دیكه. له هه‌موو هه‌نگاوه‌كاندا پلانی ڕاستی پێشخست، به ئه‌زموونی خۆی له شه‌ڕدا شه‌ڕڤانه‌كانی ده‌خسته جووڵه. به‌م شێوه‌یه‌ش بوو به فه‌رمانده‌یه‌كی نموونه‌یی. هاوڕێ مه‌روان له «به‌رخۆدانی سه‌رده‌م»دا له دژی داگیركاركردنی عه‌فرین، له یه‌كێك له سه‌ختترین مه‌یدانه‌كانی جه‌نگدا له ناوچه‌ی جندرێس، له ئاستی فه‌رمانداره‌تیدا به‌شداری كرد و به تاكتیكی ده‌وڵه‌مه‌ندانه گورزی تووندی له دوژمن دا. له‌م شه‌ڕه‌ی به‌رخۆدانی بێوێنه‌دا، له‌گه‌ڵ هاوڕێكانی خۆی چووه‌ته ڕیزی كاروانی شه‌هیدان.
ناسنامه‌ی هه‌ڤاڵانی شه‌هید:
ناسناو: عه‌گید جه‌سوور
ناو و پاشناو: بیلال ئایاینا
ناوی دایك: مه‌نیجه
ناوی باوك: محه‌مه‌دجان
شوێن و كاتی شه‌هیدبوون: عه‌فرین\شیێ - ١٣ی مارسی ٢٠١٨
***
ناسناو: فیداكار ئامه‌د
ناو و پاشناو: مه‌زڵووم ئۆروچ
ناوی دایك: عه‌زیزه
ناوی باوك: ته‌حسین
شوێن و كاتی شه‌هیدبوون: عه‌فرین\شه‌را\گوندی قورتقولاقێ - ١٢ی مارسی ٢٠١٨
***
ناسناو: مه‌روان ئامارا
ناو و پاشناو: محه‌مه‌د شیرین گوڵته‌په
ناوی دایك: گوڵیزار
ناوی باوك: قاسم
شوێن و كاتی شه‌هیدبوون: عه‌فرین\جندرێس - ٢٢ی شوباتی ٢٠١٨
***
ناسناو: شه‌ڕڤان زازا
ناو و پاشناو: یاقووب یاكشر
ناوی دایك: خه‌دیجه
ناوی باوك: محه‌مه‌د عه‌لی
شوێن و كاتی شه‌هیدبوون: عه‌فرین\جندرێس - ٧-٨ی مارسی ٢٠١٨
له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی گه‌رده‌لوولی جزیردا، هه‌روه‌ها ئه‌و هه‌ڵمه‌تانه‌ی له گونده‌كانی ده‌ڤه‌ری دێره‌زۆر له دژی چه‌ته‌كانی داعش ئه‌نجام ده‌درێن، گورزی تووند له چه‌ته‌كان ده‌درێت و ڕۆژ به ڕۆژ چه‌ته‌كان له ناوچه‌كه به‌ره‌و له‌ناوچوون ده‌چن. له ئه‌نجامی ئه‌م هه‌ڵمه‌تانه‌دا هه‌ڤاڵمان چه‌كدار و له‌شكه‌ر پاش به‌رخۆدانێكی بێوێنه كه له دژی چه‌ته‌كانی داعش كردیان، شه‌هید بوون.
ناسنامه‌ی هه‌ڤاڵانی شه‌هید:
ناسناو: چه‌كدار ڕێدوور
ناو و پاشناو: مه‌زڵوم چیمه‌ن
ناوی دایك: شه‌فیقه
ناوی باوك: لیاتین
شوێن و كاتی شه‌هیدبوون: دێره‌زۆر - ١٧ی كانوونی دووه‌می ٢٠١٩
***
ناسناو: له‌شكه‌ر ئامه‌د
ناو و پاشناو: وه‌لی مۆلایی
ناوی دایك: محه‌مه‌د
ناوی باوك: فوئاد
شوێنی له‌دایكبوون: ئوورمیه
شوێن و كاتی شه‌هیدبوون: دێره‌زۆر - ٢١ی كانوونی دووه‌می ٢٠١٩
هاوڕێمان هیرا ڤیان ئامه‌د كه له ناوچه‌ی تل ته‌مه‌ر ئه‌ركی خۆی جێبه‌جێ ده‌كرد، له هه‌مان ناوچه‌دا به‌هۆی ڕووداوێكی هاتووچۆ له ٢١ی كانوونی دووه‌م شه‌هید بوو.
ناسنامه‌ی ئه‌و هه‌ڤاڵه‌شه‌هیده‌مان وه‌هایه:
ناسناو: هیرا ڤیان ئامه‌د
ناو و پاشناو: سۆنگول ئه‌كتی
ناوی دایك: نوران
ناوی باوك: فه‌سیح
شوێن و كاتی شه‌هیدبوون: تل ته‌مه‌ر - ٢١ی كانوونی دووه‌می ٢٠١٩
s.m