یه‌په‌گه: ٣ چه‌ته‌ی بیانیی داعش ده‌ستگیر كران
یه‌په‌گه ده‌ستگیركردنی ٣ چه‌ته‌ی بیانیی داعشی ڕاگه‌یاند. چه‌ته‌كان له‌كاتێكدا گیراون كه ویستوویانه ده‌ربازی سنووری توركیا بن.
یه‌په‌گه ده‌ستگیركردنی ٣ چه‌ته‌ی بیانیی داعشی ڕاگه‌یاند. چه‌ته‌كان له‌كاتێكدا گیراون كه ویستوویانه ده‌ربازی سنووری توركیا بن.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه) ده‌رباره‌ی ده‌ستگیركردنی ٣ چه‌ته‌ی بیانیی داعش ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه. له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه: «تێكۆشانی یه‌كینه‌كانمان له‌ژێر چه‌تری هێزه‌كانی سووریای دیموكراتی (قه‌سه‌ده) له ناوچه‌ی هه‌جین و ده‌وروبه‌ری، به ده‌ستكه‌وتی گه‌وره له به‌رانبه‌ر داعش به‌ره‌و پێش ده‌چێت. ڕۆژی ٢٧ی كانوونی دووه‌م\٦ی ڕێبه‌ندان، هه‌ریه‌كه له خالید وه‌لید ئه‌حمه‌د، ساڵح خدر محه‌مه‌د و دێلۆڤار دۆدیڤ ئازمۆڤۆچ كه چه‌ته‌ی داعشن و له بنه‌ڕه‌تدا خه‌ڵكی سوودان و تاجیكاستانن، له ناوچه‌كانی شه‌فعه و هه‌جین له‌كاتێكدا به‌نهێنی له جموجۆڵدابوون و هه‌وڵیان ده‌دا بچنه توركیا، پاش ماوه‌یه‌ك چاودێری كردن، له لایه‌ن تیمه‌كانی هه‌ڵمه‌تی تایبه‌ت-ه‌وه ده‌ستگیر كران.»
یه‌په‌گه ڕایگه‌یاند: «زۆر چه‌ته له‌كاتێكدا هه‌وڵ ده‌ده‌ن بچنه توركیا، له ئه‌نجامی زه‌حمه‌تیی زۆر له لایه‌ن یه‌كینه‌كانی یه‌په‌گه و یه‌په‌ژه ده‌ستگیر ده‌كرێن. به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی له‌و چه‌تانه وه‌رده‌گیرێن كه ده‌ستگیر كراون، ده‌رده‌كه‌وێت كه زۆربه‌یان له رێی توركیاوه ده‌ربازی ناوچه‌كه ده‌بن و به‌شداری ده‌كه‌ن له چالاكییه تێرۆریستییه‌كان.»
له درێژه‌ی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی یه‌په‌گه‌دا هاتووه، «ده‌رباره‌ی ئه‌و چه‌تانه‌ی داعش كه له دوایین هه‌ڵمه‌ته‌كانماندا ده‌ستگیر كراون، دواتر زانیاریی زیاتر به ڕای گشتی ڕاده‌گه‌یه‌نین.»
s.m