ڕۆژئاوا-سووریا
دوایین ھەواڵ
-
دەوڵەتی تورک ژنێکی گەنج و گەنجێکی عەفرینی ڕفاند
سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی بەردەوامە لەسەر تاوانی شەڕ لەدژی هاوڵاتیانی عەفرین. بەپێی سەرچاوە هەرێمیەکان چەتەکانی سەر بە دەوڵەتی داگیرکەری تورک گەنجێک و ژنێکی گەنجی عەفرینیان ڕفاند و چارەنووسیان نادیارە. -
لە باکور و رۆژهەڵاتی سوریا ٣٠ پارت و رێکخستن پێشوازیان لە هەنگاوەکەی کەجەکە کرد
لە باکور و رۆژهەڵاتی سوریا ٣٠ پارت و رێکخستنی سیاسی پشتیوانی خۆیان بۆ هەنگاوی 'گۆشەگیری و فاشیزم و داگیرکەری بەسە، کاتی ئازادیە' دەربڕی کە لە لایەن کەجەکەوە راگەیێنراوە. -
دەوڵەتی تورک لە عەفرین ١٠ هاوڵاتی مەدەنی ڕفاند
دەوڵەتی تورک و چەتەکانی لە عەفرین ١٠ هاوڵاتی مەدەنیان ڕفاند. لە سەرەتای داگیرکەری و تا ئێستا بە هەزاران هاوڵاتی ڕفێنراون. -
دانیشتوانی ناوچەی تەل حەمیس لە دژی داگیرکەری دەوڵەتی تورک رژانە ناو شەقامەکان
دانیشتوانی شارۆچکەی تەل حەمیس لە دژی داگیرکەریەکانی دەوڵەتی تورک و گۆشەگری سەر عەبدولا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد، رژانە سەر شەقامەکان. -
تەرمی شەهیدێکی ئەرکی خۆپاراستنی رۆژئاوا بەخاک سپێردرا
بە بەشداری سەدان کەس لە دانیشتوانی ناوچەی شەداد و گوندەکانی دەوروبەری تەرمی شەهید موحسین سەعدون شەڕڤانی ئەرکی خۆپاراستن لە گۆڕستانی شەهیدانی شەداد بە مەراسیمێک بەخاک سپێردرا. -
لە باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا ٤١ کەسی تر تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون
لە باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا ٤١ کەسی تر تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و بەوەش ژمارەی توشبوان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا هەزار کەسی تێپەڕاند. -
'لە سەرێکانی و عەفرین کە لەژێر کۆنتڕۆڵی تورکیادایە تاوانی جەنگ ئەنجامدەدرێن'
نەتەوە یەکگرتووەکان ئاماژەی بە تاوانەکانی جەنگی و مرۆڤایەتی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی لە عەفرین و سەرێکانی کرد و ڕایگەیاند، تاوانی، دەستدرێژی، دزی، دەستبەسەرداگرتنی ماڵ و موڵک و لەناوبردنی میراسی کەلتوری دەکرێت. -
دەوڵەتی تورک گردێکی مێژوویی تێکدا و بارەگای سەربازی لەسەر دروست کرد
لە عەفرین کە لە ئێستادا لە لایەن دەوڵەتی تورکەوە داگیرکراوە و بە شێوەیەکی سیستماتیک تاوانی جەنگی تێدا ئەنجام دەدرێت، ئەم جارە لەسەر گردێکی مێژووی بارەگایەکی سەربازی دروست کرد. -
نەتەوە یەکگرتووەکان تاوانەکانی دەوڵەتی تورکیای لە عەفرین و سەرێکانی خستەروو
نەتەوە یەکگرتووەکان دیمەنی تاوانەکانی جەنگ کە دەوڵەتی تورک و چەتەکانی لە عەفرین و سەرێکانی ئەنجامیان داوە، بڵاو کردەوە. -
گەنجانی هۆزی عیگێداد بەشداریان لە ڕیزەکانی قەسەدەدا کرد
١٢٥ گەنجی هۆزی عیگێداد بە مەراسیمێک بەشداریان لە ڕیزەکانی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک کرد. -
لە باکوور – رۆژهەڵاتی سوریا ٦٣ کەسی تر تووشی کۆرۆنا بوون
لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا لە باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا ٦٣ کەسی تر تووشی نەخۆشیی کۆرۆنا بوون. -
پەیەدە لەدژی داگیرکەری دەستی بە هەڵمەتی بەرخۆدان کرد
پارتی یەکێتی دیموکراتی-پەیەدە ئەمڕۆ لەمەیدانی ژنی ئازاد لە کۆبانێ هەڵمەتی ‘نابۆ داگیرکاریی دەوڵەتی تورک و بەڵێ بۆ پاراستنی دەستکەوتەکانی شۆڕش’-ی ڕاگەیاند. -
لە ناوەندی عەفرین تەقینەوەیەک ڕوویدا
لە گۆڕەپانی کاوەی ناوەندی عەفرین تەقینەوەیەکی بەهێز ڕوویدا. -
لە دێرەزۆر تەقینەوەیەک ڕوویدا: کەسێک گیانی لەدەستدا و ٢ کەس برینداربوون
لە ناوچەی زیبانی ڕۆژهەڵاتی دێرەزۆر بەهۆی تەقینەوەی ماتۆرسکیلێک کەسێکی مەدەنی کوژرا و ٢ کەسیش برینداربوون. -
بە هۆی تەقینی مینێکەوە لە عەین عیسا منداڵێک گیانی لەدەستدا
لە ئەنجامی تەقینی مینێک لە گوندی کنەخیری سەر بە ناوچەی عەین عیسا منداڵێکی ٥ ساڵان گیانی لەدەستدا. -
ڤیدیۆی ئۆپراسیۆنی هێزەکانی رزگاریی عەفرین لە دژی داگیرکەرانی تورک
هێزەکانی رزگاریی عەفرین دواى ئەوەى بەرپرسیاریی تەقینەوەى بارەگای تورکی لە ناوچەى جندرێس لە ئەستۆ گرت، ڤیدیۆی چالاکییەکەى بڵاوکردەوە و رایگەیاند، لەو ئۆپراسیۆنەدا ٧ سەربازی تورک کوژراون. -
چەتەکانی تورک ١٥ ساڵ سزای زیندانیان بەسەر سێ هاوڵاتی گرێ سپیدا سەپاند
گروپە چەتەکانی سەر بە دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە گرێ سپی کە داگیرکاوە، ١٥ ساڵ سزای زیندانیان بەسەر سێ هاوڵاتی گرێ سپیدا سەپاند. -
لەنێوان فەیلەقی پێنجەم و هۆزە عەرەبەکانی دەرعا شەڕ ڕوویدا
لە پارێزگای دەرعای سوریا لەنێوان چەکدارانی فەیلەقی پێنجەم کە ڕووسیا پشتگیریان دەکات و چەکدارانی هۆزە عەرەبەکان شەڕ ڕوویدا. -
گەلانی تربەسپی لەدژی گۆشەگیری ڕێپێوانیان ئەنجامدا
گەلانی ناوچەی ترسبەسپی سەر بە کانتۆنی قامشلۆی باکووری و ڕۆژهەڵاتی سوریا، لەدژی گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد رێپێوانیان ئەنجامدا. -
هێزەکانی ڕزگاری عەفرین تەقینەوەکەی بارەگای سوپای تورکیان لەئەستۆ گرت
هێزەکانی ڕزگاری عەفرین بەرپرسیاری تەقینەوەکەی ڕۆژی شەمەی ناوچەی جندرێسی عەفرینی لە بارەگای سوپای داگیرکەری تورکی لە ئەستۆ گرت. -
گوندەکانی شێراوا لە ژێر تۆپبارانی دەوڵەتى تورکی داگیرکەردان
دانیشتوانی گوندەکانی شێراوا هەموو رۆژێک لە ژێر تۆپبارانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەردان و داوایان لە رێکخراوە نێونەتەوەییەکان کرد، کە لە دژی ئەو ھێرش و تۆپبارانانەوە بوەستنەوە. -
لە باکووری رۆژهەڵاتی سوریا ٢١ کەسی تر تووشی کۆرۆنا بوون
کۆمیتەى تەندروستیی باکوور – رۆژهەڵاتی سوریا رایگەیاند، لە ماوەى ٢٤ کاتژمێری رابردودا ٢١ کەسی تر تووشی نەخۆشی کۆرۆنا بوون. بەوەش ژمارەی ئەو کەسانەى تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون گەیشتە ٨٤٠ کەس. -
ڕێکخراوی مافەکانی مرۆڤی عەفرین: چەتەکان زۆر کەسیان ڕفاندووە
ڕێکخراوی مافەکانی مرۆڤی عەفرین ڕایگەیاند کە چەتەکانی تورک بەناوی پۆلیسی سەربازی و گروپە چەتەکانی سەر بە دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە ناوچەکانی شیێ و جندرێس زۆر کەسی مەدەنیان ڕفاندووە. -
لە سەرێکانی دوو تەقینەوە ڕوویانداوە
لە ناوەڕاستی شاری سەرێکانی ڕۆژئاوای کوردستان کە داگیرکراوە دوو تەقینەوە ڕوویاندا و ژمارەیەک کوژراو و برینداری لێکەوتەوە. -
لە عەفرین لە بارەگای سەربازی تورک تەقینەوە ڕوویدا – نوێکرایەوە
لە گوندی جەلەمێی ناوچەی جندرێسی عەفرین لە بارەگایەکی دەوڵەتی داگیرکەری تورک تەقینەوە ڕوویدا.