ڕۆژئاوا-سووریا
دوایین ھەواڵ
-
لە سەرێکانی دوو تەقینەوە ڕوویانداوە
لە ناوەڕاستی شاری سەرێکانی ڕۆژئاوای کوردستان کە داگیرکراوە دوو تەقینەوە ڕوویاندا و ژمارەیەک کوژراو و برینداری لێکەوتەوە. -
لە عەفرین لە بارەگای سەربازی تورک تەقینەوە ڕوویدا – نوێکرایەوە
لە گوندی جەلەمێی ناوچەی جندرێسی عەفرین لە بارەگایەکی دەوڵەتی داگیرکەری تورک تەقینەوە ڕوویدا. -
هێزە داگیرکەرەکانی تورک لە مابەتا بە دەیان خەڵکی مەدەنیان ڕفاند
هێزە داگیرکەرەکانی تورک لە ناوچەی مابەتای عەفرینهەڵیانکوتایە سەر ماڵی هاوڵاتیان و بەدەیان خەڵکی مەدەنیان ڕفاند. -
لە تەل تەمر داگیرکەری شەرمەزارکرا
هێرشی داگیرکەری دەوڵەتی تورک لە تەل تەمر بە ڕێپێوانێک شەرمەزارکرا. -
هێرشی داگیرکەری دەوڵەتی تورک لە تەل براک شەرمەزارکرا
بۆ شەرمەزارکردنی هێرشی داگیرکەری دەوڵەتی تورک لە ناوچەی تەل براکی کانتۆنی قامشلۆ ڕێپێوانێکی گەورە ئەنجامدرا. -
خوێندکارانی عەفرین داگیرکەری دەوڵەتی تورکیان شەرمەزار کرد
بزوتنەوەی خوێندکارانی دیموکراتیکی عەفرین لە ڕاگەیەنراوێکدا داگیرکەری دەوڵەتی تورکیان بۆسەر کوردستان شەرمەزار کرد. -
خەڵکی قامشلۆ لەدژی داگیرکەری دەوڵەتی تورک خۆپیشاندانی ئەنجامدا
هێرشی داگیرکەری دەوڵەتی تورک لەسەر باشووری کوردستان لە قامشلۆ لە لایەن کۆنگرەی ستارەوە شەرمەزارکرا. -
لە تەل حەمیس دەوڵەتی تورک شەرمەزارکرا
لە تەل حەمیسی سەر بە قامشلۆی باکووری و ڕۆژهەڵاتی سوریا، ڕێپێوانێک بە ئامانجی شەرمەزارکردنی هێرشە داگیرکەریەکانی دەوڵەتی تورک ئەنجامدرا. -
دۆزدار حەمۆ لە زاری براکەیەوە: کەسایەتیەکی فەرماندە و بەهێز بوو
دۆزدار بە برا گەورەکەی وت،"هەڤاڵ گیان، ئەمە شۆرشە، منیش دەمەوێت بەشداری لەم شۆڕشەدا بکەن. من بەڵێنم بە شەهیدان و سەرۆکایەتی و هەڤاڵانم داوە کە بەردەوامی بە ڕێگای ئازادی بدەم. ئەمە مافی منە کە شێوەی ژیانی خۆم هەڵبژێرم." -
خەڵکی کۆبانێ پشتگیری خۆیان بۆ بەرخۆدانی حەفتانین دەربڕی
هاوڵاتیانی کۆبانێ ڕێپێوانێکیان ئەنجامدا و پشتگیری خۆیان بۆ بەرخۆدانی حەفتانین لەدژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک دەربڕی. -
لە دێرەزۆر دژە تیرۆری ڕۆژئاوا شانەیەکی نووستووی داعشی دەستگیرکرد
هێزەکانی دژەتیرۆری ڕۆژئاوای کوردستان سەر بە هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی باکور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بە ئۆپەراسیۆنێک لە گوندەکانی دێرەزۆر شانەیەکی نووستووی داعشیان دەستگیر کرد. -
لە باکور و رۆژهەڵاتی سوریا ٦٥ حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمار کران
لە باکور و رۆژهەڵاتی سوریا لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ٦٥ حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمار کران. -
لە ئۆپڕاسیۆنێکی قەسەدەدا لە دژی میتی تورکی دەست بەسەر جبەخانەیەکدا گیرا
هێزەکانی سوریای دیمۆکراتیک-قەسەدە لە ئۆپڕاسیۆنێکدا، دەستیان بە سەر جبەخانەیەکی چەک و تەقەمەنیی دەزگای هەواڵگریی دەوڵەتی فاشیستی تورکدا گرت. بە پێی زانیاریەکان میتی تورکی ئامادەکاری ئەنجامدانی هێرشێکی دەکرد بۆ تێکدانی بارودۆخی ناوچەکە. -
تاوانی شەڕ: لە زڕگان ٢ هاوڵاتی مەدەنی ڕفێنران
دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە گوندێکی باکووری زڕگان ٢ هاوڵاتی مەدەنی ڕفاند. -
ئاڵدار خەلیل: بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر ئەزموونێکی تایبەت و نائاساییە
ئاڵدار خەلیل ڕایگەیاند، ئەزموونی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر تایبەتە و نائاساییە و لەناو بارودۆخێکی سەختدا هێزی خۆی پیشاندا. -
چەتەکانی دەوڵەتی تورک لەسەر دزی بەربوونەتە گیانی یەکتری
لە نێوان گرووپە چەتەکانی دەوڵەتی تورک لە هەرێمە داگیرکراوەکانی ڕۆژئاوای کوردستان شەڕ و پێکدادان لە سەر دزی و تاڵانی زیادیکردووە، -
لە قامشلۆ و عامود داگیرکەریی دەوڵەتی تورک رسوا و شەرمەزار کرا
بە سەدان هاوڵاتی شاری قامشلۆ و عامود رژانە سەر شەقام و گۆڕەپانەکان و هێرشە داگیرکەریەکانی دەوڵەتی فاشیستی تورکیان رسوا و شەرمەزار کرد. لەو چالاکیانەدا هاوکات خۆڕاگری گەریلاکانیان لە حەفتانین بەرز نرخاند. -
دەوڵەتی تورک و چەتەکانی لە عەفرین کەسێکی مەدەنیان رفاند
رێکخستنی مافی مرۆڤی عەفرین رایگەیاند، دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی لە عەفرین کەسێکی مەدەنیان رفاندووە. -
لە شەهبا بە هۆی تەقینەوەی مینێکی داعشەوە دوو منداڵ بریندار بوون
لە ناوچەی شەهبای باکور و رۆژهەڵاتی سوریا مینێکی چێندراوی پاشماوەی داعشەکان تەقیەوەوە و بەو هۆیەوە دوو منداڵ بریندار بوون. -
دەوڵەتى تورک ریشسپییەکى گرێ سپیی رفاند
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر ریشسپییەکی عەشیرەتی ئەبو عەسافی لە گرێ سپی بە ناوی حەمود جاسم عەیاف رفاند. -
لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا زیادی کردووە
کۆمیتەی تەندروستی خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕایگەیاند کە لە هەرێمەکەیان ٢٠ کەسی تر تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و ٢ کەسیش گیانیان لەدەستداوە. -
دەوڵەتی تورک لە گرێ سپی، گردێکی مێژوویی ٤ هەزار ساڵەی تێکدا
دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی، لە ناوچەی گرێ سپی بە شۆفل دەستی بە هەڵوەشاندنەوە و تێکدانی گردێکی مێژوویی ٤ هەزار ساڵە کردووە. -
"مەسەدە و بەرێوەبەرایەتی خۆسەر لە هەموو پرۆسەکانی چارەسەری سوریادا بەشدار دەبن"
ئەنجومەنی سوریای دیمۆکراتیک-مەسەدە و پارتی ئیرادەی گەلی سوریا، لە مۆسکۆ رێکەوتننامەیەکیان ئیمزا کرد. لەم بارەیەوە هەر یەک لە ئیلهام ئەحمەد هاوسەرۆکی کۆمیتەی بەڕێوەبەری مەسەدە و سهۆنۆک دیلۆ نوێنەری مەسەدە لە میسر باسیان لە گرنگی رێکەوتننامەکە کرد. -
دایکی شەهیدانی عەفرین گۆشەگیری سەر ئۆجالانیان ئیدانە کرد
دایکی شەهیدانی دۆزی ئازادی کە بە هۆی داگیرکەریەکانی دەوڵەتی تورک لە عەفرینی زێدی خۆیان کۆچیان کردووە و لە هەرێمی شەهبا جیشتەجێ بوون، لە چالاکیەکدا گۆشەگیری سەر عەبدولا ئۆجالان رێبەری گەلی کوردیان ئیدانە کرد. -
لە عەفرین سوپای تورک و چەتەکانی ٦ برا و منداڵەکانیان ڕفاند
ڕێکخراوی مافەکانی مرۆڤی عەفرین – سوریا ڕایگەیاند کە سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی ژمارەیەک خەڵکی مەدەنیان لە گوندەکانی کانتۆنی عەفرین ڕفاندووە.