ڕۆژئاوا-سووریا
دوایین ھەواڵ
-
لە باکوو و رۆژهەڵاتی سوریا ٢ کەسی تر بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لە دەستدا
لە ناوچەکانی باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا ٢ کەسی تر بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لە دەستدا. هەروەها ٣٧ کەسی تریشی تووشی ئەو ڤایرۆسە بوون. -
گەلی ڕۆژئاوا: کاتی پاراستنی شۆڕشە
گەلی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕایانگەیاند، کاتی پاراستنی شۆڕشە. -
لە دێرەزۆر ٢ چەتە دەستگیرکران و دەست بەسەر ژمارەیەک چەک و تەقەمەنیدا گیرا
یەکینەکانی دژە تیرۆر لە ئۆپەڕاسیۆنێکی تایبەتدا لە ٢٩ی ئەیلولدا لە دێرەزۆر ٢ چەتەی داعشیان دەستگیرکرد و دەستیان بەسەر ژمارەیە چەک و تەقەمەنیدا گرت. -
گەلی ڕۆژئاوا: کاتی ئازادی ئۆجالانە
گەلی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لەدژی گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد ڕایانگەیاند، کاتی ئازادی ئۆجالانە. -
لە تەقاندنەوە و سوتاندی پاسێک و ئۆتۆمبێلێکی داگیرکەراندا لە عەفرین ٣ داگیرکەر بریندار بوون
لە ناوچەى شەرای عەفرین، کە لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە داگیرکراوە، ئۆتۆمبێلێکی داگیرکەران تەقێنرایەوە و لە ئەنجامدا ٣ داگیرکەری ناو ئۆتۆمبێلەکە بریندار بوون. -
لە باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا کەسێکی تر بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانی لەدەستدا
بەپێی ئاماری دەستەى تەندروستیی باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا کەسێکی تر بەهری ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانی لەدەستداوە. -
لە شەڕی نێوان حکومەتی سوریا و داعشدا ٩٠ کەس کوژران
مەرسەدی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند، لە باکووری سوریا لە شەڕی نێوان هێزەکانی حکومەتی سوریا و چەتەکانی داعشدا ٩٠ کەس کوژراون. -
لە باکور و رۆژهەڵاتی سوریا ٢ کەسی تر بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستدا
بە باکور و رۆژهەڵاتی سوریا لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ٢ کەسی تر بە هۆی تووشبوونیان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا. ژمارەی تووشبووانیش لەو هەرێمە ٢ هەزار کەسی تێپەڕاندووە. -
تاوانی مرۆڤایەتی لە عەفرین بێوەستان بەردەوامە
ڕێکخراوی مافەکانی مرۆڤی عەفرین ڕایگەیاند، دەوڵەتی تورک و چەتەکانی لە عەفرین بێوەستان هاوڵاتیانی مەدەنی دەڕفێنن، باج لە خاوەنی باخی زەیتوونەکان وەردەگرن و لە زۆر دەڤەریش دارەکانی زەیتوون دەبڕنەوە. -
هاوڵاتیانی باب لەدژی داگیرکەری ڕاپەرین
دوای تەقینەوەکەی ئەمڕۆی ناوەندی باب، هاوڵاتیان لەدژی دەوڵەتی داگیرکەری تورک ڕاپەرین و چالاکی شەرمەزاریان ئەنجامدا. -
لە باب تەقینەوەیەک ڕوویدا: زۆر کەس کوژران
لە ناوچەی باب لە ئەنجامی تەقینەوەیەکی گەورەدا ژمارەیەکی زۆر کەس کوژران. -
لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ٢ کەسی تر بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا
لە باکووری و ڕۆژهەڵاتی سوریا ٢ کەسی تر بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا و ٨٠ کەسیش تووشی ڤایرۆسەکە بوون. -
لە ناوەندی عەفرین تەقینەوەیەکى گەورە روویدا
لە بەشی ناوەندیی هەرێمی عەفرینی رۆژئاوای کوردستان تەقینەوەیەکى گەورە روویدا. -
'تورکیا بەردەوامی بە تاوانەکانی داعش دەدات'
ژنانی ئەندامی دەزگا ئایینیەکانی هەرێمی جزیر ڕایانگەیاند، دەوڵەتی تورک بەردەوامی بە تاوانەکانی داعش دەدات. -
گەنجانی عەین عیسا لەدژی داگیرکەری ڕێپێوانیان ئەنجامدا
گەنجان و هاوڵاتیان لە کەمپی پەنابەرانی عەین عیسا لەدژی داگیرکەری دەوڵەتی تورک ڕێپێوانیان ئەنجامدا. -
لە دێرەزۆر لەدژی داعش ئۆپەڕاسیۆن ئەنجامدرا
هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) لە شاروچکەی زیبانی باشووری دێرەزۆر لەدژی چەتەکانی داعش ئۆپەڕاسیۆنیان ئەنجامدا و ٨ ئەندامی داعشیان دەستگیرکرد. -
ڕێپێوانی کۆنگرەی ٣ ڕۆژەی کۆنگرەی ستار کۆتایی هات
لە شەهبا ڕێپێوانی درێژمەودای کۆنگرەی ستار کە بە دروشمی 'نا بۆ گۆشەگیری، بمڕێت خیانەت، کات کاتی ئازادیە' کۆتایی هات. -
'شکاندنی گۆشەگیری بەش ناکات، لەمەولا داوای ئازادیی رێبەرەکەمان دەکەین'
بۆ داواکردنی ئازادی عەبدولا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد، بە پێشەنگایەتی کۆنگرەی ستار-ی هەرێمی عەفرین، لە ناوچەی شەهیبا ژنان رێپێوانێکی درێژمەودایان دەستپێکرد. ژنان جەختیان کردەوە کە ئەوان ئیدی داوای ئازادی رێبەرەکەیان دەکەن. -
گەلی تەبقا لەدژی داگیرکەری ڕێپێوانی ئەنجامدا
لە شاری تەبقای باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، بە ڕێپێوانێک داگیرکەری دەوڵەتی تورک شەرمەزار کرا. -
ئاماری مانگی ئەیلولی تیرۆری دەوڵەتی تورک لە عەفرین خرایەروو
رێکخستنی مافی مرۆڤی هەرێمی عەفرین ئاماری مانگی ئەیلولی بۆ کردەوە نامرۆڤانە و تیرۆری دەوڵەتی تورکی لە عەفرین ئاشکرا کرد. -
بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر: دەبێت دەوڵەتی تورک بوەستێنرێت
بەڕێوەبەرایەتی خۆسەریی باکور-رۆژهەڵاتی سوریا رایگەیاند، دەوڵەتی تورک لە ناوچەکە، "نوێنەرایەتی پڕۆژەیەک دەکات کە هەڵوەشاندنی کردووە بە ئامانجی خۆی"، بانگەوازیەکیشی ئاڕاستەی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی کرد کە کۆتایی بەو سیاسەتەی بهێنن. -
لە چلاخا ڕێپێوانی درێژمەودای گەنجان
ڕێپێوانی درێژمەودای گەنجان بە ئامانجی شەرمەزارکردنی پیلانگێڕی نێودەوڵەتی دژی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕیبەری گەلی کورد کە لە قامشلۆ دەستپێکرا گەیشتە چلئاخا. -
كۆنگرەی ستار بە ڕێپێوانێک گۆشەگیری و داگیرکەری شەرمەزار کرد
کۆنگرەی ستاری عەفرین لە چوارچێوەی هەنگاوی کەجەکە بە دروشمی 'بەسە بۆ گۆشەگیری، فاشیزم و داگیرکەری، کات کاتی ئازادیە' لە هەرێمی شەهبا ڕپێوانێکیان بۆ شەرمەزارکردنی گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد و هێرشی داگیرکەری ئەنجامدرا. -
لە باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا ٨٠ کەسی تری تووشی کۆرۆنا بوون و کەسێکیش گیانی لە دەستدا
دەستەى تەندروستیی باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا رایگەیاند، ٨٠ کەسی تر تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و هاووڵاتییەکیش بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانی لەدەستداوە. -
لە حەڵەب پیلانگیڕیی ٩ی تشرینی یەکەم ئیدانە کرا
لە گەڕەکەکانی شێخ مەقسود و ئەشرەفییەی شاری حەلەب بە رێکخستنی رێپێوانێکی بە مەشخەڵ، پیڵانگێڕیی نێونەتەوەیی ٩ی تشرینی یەکەم ئیدانە کرا.