ڕۆژئاوا-سووریا
دوایین ھەواڵ
-
قەسەدە: لە شەڕی عەین عیسادا ١٨ چەتە کوژران کە سەرچەتەیەکیان لەگەڵدایە
قەسەدە لەبارەی هێرشی چەتەکانی سەر بە دەوڵەتی تورک بۆسەر گوندی مالیەی عەین عیسا راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و ئاشکرای کرد کە لە هێرشەکەدا ١٨ چەتە کوژراون کە سەرچەیەکیش بە ناوی ئیسماعیل ئەلحەیدۆشیان تێدایە. -
لە باب ئۆتۆمبێڵێکی بۆمبڕێژکراو تەقیەوە
لە شاروچکەی بابی باکووری و رۆژهەڵاتی سوریا کە لەلایەن دەوڵەتی تورک و چەتەکانیەوە داگیرکراوە، ئۆتۆمبێڵێکی بۆمبڕێژکراو تەقیەوە. لە ئەنجامدا ژمارەیەک کەس کوژران و برینداربوون. -
لە گوندی مەعلەکی عەین عیسا شەڕێکی قورس روودەدات
لە گوندی مەعلەکی عەین عیسا لە نێوان چەتەکانی دەوڵەتی تورک و شەڕڤانانی قەسەدەدا شەڕێکی قورس روودەدات. -
لە هێرشەکەى سەر عەین عیسادا چەندین چەتە کوژران
دەوڵەتی تورک و چەتەکانی شەوی رابردوو لە کاتژمێر ٠١:٠٠ دا هێرشان کردە سەر عەین عیسا و لە نێوان هێزە داگیرکەرەکان و هێزەکانی قەسەدەدا شەڕ روویدا و لەو شەڕەدا چەندن چەتە کوژران. -
لە عەین عیسا شەڕێکی قورس روودەدات
لە عەین عیسا و دەورووبەریدا بەهۆی هێرشی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانییەوە بە چەکی قورس، شەڕێکی گەورە روودەدات. -
قەسەدە: لە نزیک سنووری عێراق ٣ چەتەی داعش دەستگیرکران
هێزەکانی سوریای دیموکرات- قەسەدە، ڕایگەیاند، کە لە نزیک سنووری عێراق ٣ چەتەی داعشیان بە چەک و تەقەمەنیەوە دەستگیر کرد. -
لە عەفرین تەقینەوەیەک روویدا
لە عەفرینی ژێر داگیرکەریی دەوڵەتی تورکدا ماتۆڕسکیلێک تەقییەوە و بە لانیکەمەوە ٣ کەس بریندار بوون. -
داگیرکەران رێگای M4 و عەین عیسایان تۆپباران کرد: ٣ مەدەنی بریندار بوون
لە ئەنجامی تۆپبارانی سوپای داگیرکەری دەوڵەتی تورکدا لە سەر رێگای نێودەوڵەتی M4 و ناوچەی عین عیسا ٣ کەسی مەدەنی بریندار بوون کە یەکێکیان منداڵێکی ٣ ساڵانە. -
قەسەدە: لە دێرزۆر ٥ چەتە دەستگیر کران
ناوەندی راگەیاندنی قەسەدە رایگەیاند، لە گوندەکانی ئەلئەلجە و ئەلئەزبای سەر بە دێرزۆر لە ئەنجامی ئۆپڕاسیۆنێکی هێزەکانیاندا ٥ چەتە دەستگیر کران و هاوکات دەست بەسەر جبەخانەیەکی چەتەکانیشدا گیرا. -
لە ٤ شاری باکووری سوریا قەدەغەی هاتوچۆ راگەیەنرا
بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر لەسەر پێشنیازی مێزی قەیرانی باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا بۆ ماوەی ١٠ رۆژ قەدەغەی هاتوچۆی لە حەسەکە، قامشلۆ، رەقا و تەبقا راگەیاند. -
سوپای داگیرکەری تورک ناوچەی عەین عیسا تۆپباران دەکات
سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی کامپی عەین عیسا و دەوروبەری ئەو ناوچەیە تۆپباران دەکەن. -
شەرا، شەهبا و تەل رەفعەت تۆپبارانکران
دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی ناوچەی شەرای عەفرین و هەرێمی شەهبا و تەل رەفعەتیان تۆپباران کرد. -
٤ منداڵی عەفرین لە ئەنجامی تەقینەوەی مینێکی داعشدا بە قوڕسی بریند
لە کانتۆنی شەهبا مینێکی پاشماوەی داعش بە ٤ منداڵی عەفرینیدا تەقیەوە و منداڵەکان بە قوڕسی بریندار بوون. -
یات ٤ کەسی دەستگیر کرد کە پەیوەندیان بە داعش و ڕژێمی سوریاوە هەیە
یەپەگە لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەدا کە لە ئەنجامی ئۆپەڕاسیۆنێکدا کە ١٩ی مانگ لە لایەن یاتەوە لە حەسەکە ئەنجامدراوە ٤ کەس دەستگیرکراون کە پەیوەندیان بە چەتەکانی داعش و ڕژێمی سوریاوە هەیە. -
هێزەکانی عەفرین گورزی جەرگبڕیان وەشاند، ٩ داگیرکەر سزادران
هێزەکانی رزگاری عەفرین- HRE لە بەرواری ١١ بۆ ١٨ی تشرینی دووهەم، لە عەفرین گورزی جەرگبڕیان لە داگیرکەرانی تورک وەشاند. بە پێی زانیاریەکان ٩ چەتەی داگیرکەر کوژراون و چەتەیەکیش بریندار بووە. -
لە دێرک دەوڵەتی تورک ٢ هاوڵاتی مەدەنی بریندار کرد
سەربازانی سوپای داگیرکەری تورک لە دێرکی باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا هاوڵاتیانی مەدەنیان گولەباران کرد و ٢ هاوڵاتی برینداربوون. -
لە ئۆپەراسیۆنێکی قەسەدەدا ٢ چەتەی داعش دەستگیرکران
لە ئۆپەراسیۆنی قەسەدەدا لە ناوچەی تەل حەمیسی باشووری قامشلۆ ٢ چەتەی داعش دەستگیرکران و دەست بەسەر ژمارەیەک کەلوپەلداگیرا. -
دەوڵەتی تورک گوندی کلوتی عەفرین تۆپباران دەکات
دەوڵەتی داگیرکەری تورک گوندی کلوتی سەر بە ناوچەی شێراوای شاری عەفرین تۆپباران دەکات. -
تەڤدەم: چارەسەری لە قامشلۆیە، نەک لە ئەنکەرە
غەریب حسۆ هاوسەرۆکی تەڤدەم رایگەیاند، چاوپێکەوتنی نێوان پارتەکانی یەکێتی نەتەوەیی کوردستان لەگەڵ ئەنەکەسە خاو بوونەتەوە و جەختی لەوەش کردەوە کە دەبێت ئەنەکەسە ئەوە قبوڵ بکات کە چارەسەری لە قامشلۆیە، نەک لە ئەنکەرە. -
لە هێرشی دەوڵەتی تورکدا بۆ سەر عەین عیسا ٣ کەسی مەدەنی برینداربوون
دەوڵەتی داگیرکەری تورک هێرشی کردە سەر شوێنی نیشتەجێبوونی هاوڵاتیان لە باکووری عەین عیسا. -
هێزەکانی رزگاریی عەفرین: لە عەفرین ٢ داگیرکەر کوژران
هێزەکانی رزگاریی عەفرین رایانگەیاند، لە عەفرین لە رۆژانی ١١ و ١٦ی تشرینی دووەمدا لە دژی دەوڵەتی تورکی فاشیستی داگیرکەر و چەتەکانی چالاکی ئەنجامدران و لەو چالاکییانەدا ٢ داگیرکەر کوژران. -
دەوڵەتی تورک گوندەکانی گرێ سپی و شەهبای بۆردومان کرد
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر گوندەکانی گرێ سپی و شەهبای بۆردومانکرد. -
دەوڵەتى تورک و چەتەکانی بەردەوامن لە دزین و تاڵانکردنی زەیتونەکانی عەفرین
ئیبراهیم شێخۆ وتەبێژی رێکخراوی مافی مرۆڤی عەفرین رایگەیاند، چەتەکان دەستیان بەسەر زەیتونەکانی عەفریندا گرتووە و ٢٨٠ هەزار دار زەیتونیان بڕیوەتەوە و زیاتر لە ٢٠ هەزار دار زەیتونی تریشیان سوتاندووە. -
چەتەکانی دەوڵەتی تورک لە بلبلی عەفرین ٥ هاووڵاتییان رفاند
چەتەکانی گروپی حەمزەی سەر بە دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە ناوچەى بلبلی عەفرین ٥ هاووڵاتییان رفاند. -
داگیرکەران عەین عیسا و شەرایان تۆپباران کرد
دەوڵەتی داگیرکەری تورک، لە رۆژئاوای عەین عیسا سێ شوێن و گوندێکی ناوچەی شەرای عەفرینیان تۆپباران کرد.